
زۆر كه‌س پێیوایه و منیش هه‌روا ده‌زانم كه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌زموونێكی زۆری له سیاسه‌ت به گشتی و سیاسه‌تی ئاژهوهگێڕیدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵه زۆر گه‌وره و كوشنده‌كان كاتێ رووده‌ده‌ن كه رق و كینه به‌سه‌ر واقع و بیر كردنه‌وه‌ی سیاسی‌دا زاڵ بێت، هه‌رچه‌نده نه‌وشروان مسته‌فا له مێژووی سیاسی خۆیدا له ئه‌نجامی له‌به‌رچاو نه‌گرتی واقع و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی، زۆر جاران كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی گه‌وره و بۆ خۆ ده‌رباز كردنیش له خیانه‌ت و وڵات فرۆشیش نه‌پرینگاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ جارێك وه‌كو ئه‌مجاره نه‌كه‌وتۆته داوی هه‌ڵه و سه‌ركێشیه سیاسیه‌كانی. نه‌وشیروان مسته‌فا له خوێندنه‌وه سیاسیه ئاژاوهگێڕیهكهی ئه‌مجاره‌یدا پێیوابوو هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستانیان گۆشه‌گیر كردووه و خستۆیه‌تیه ناو قه‌یران و ته‌نگژه و له په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و هه‌رێمیه‌كانی دابڕاندووه، به راستیش هه‌ر وابوو، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتبوونه ئاستی مووچه بڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز و هاتنه ناو كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش، ئێرانیش به‌هۆی ترسان له گشتپرسی و ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خۆی نیگه‌ران كردبوو، په‌كه‌كه‌ش به فیتی ئێران دوور له خه‌می هاوچاره‌نووسی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، چه‌ندی بۆی كرا كێشه و به‌ربه‌ستی بۆ هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی كردن، ئه‌وه‌ش وای له نه‌وشیروان مسته‌فا كرد بیر له نانه‌وه‌ی داوێك بكا و پارتی بخاته ناوی، ئه‌وه بوو خه‌ون و خۆزگه‌كانی به كوده‌تای په‌رله‌مانی و دواتر ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی سه‌ر شه‌قام سپاردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان، له هاوپه‌یمانییه‌كی گوماناویدا سه‌ركردایه‌تی كوده‌تای 23ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووی كرد، به‌ڵام ئه‌و پیلان و كوده‌تایه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌گه‌یانده خه‌ونه دێرینه‌كه‌ی و، به‌ره به‌ره لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی له نێتی خراپ و هه‌نگاوه شه‌ڕانگێزیه‌كه‌ی گه‌یشتن و لێی دوور كه‌وتنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و خۆی كه‌وتۆته ناو ئه‌و داوه‌ی بۆ پارتی دانابوو. لێره‌دا پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا گله‌یی له ئه‌قڵی سیاسی خۆی بكا و كه‌مێك به زنجبره شكسته‌كانی رابردوویدا بچێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بزانێ ئه‌و گرێ ده‌روونیه‌ی به‌رده‌وام ئازاری ده‌دات به سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی و هه‌نگاوی سه‌ركێشی ناكرێته‌وه، هه‌ڵاتن و دووره په‌رێزیش له‌و تاوانانه‌ی پاك ناكاته‌وه كه له پێناو دژایه‌تی كردنی خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر دژ به كورد و دوردستان كردوونی، بۆیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ مێژوو لێی ببوورێ پێویسته چیتر سه‌ركێشی سیاسی نه‌كا و گه‌وره‌یی و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێستای سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئهركێكێ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی قبوڵ بكات، به‌وه‌ش هه‌م گرێ ده‌روونیه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه و هه‌میش له‌و داوه ده‌رده‌چێ كه خۆی به‌مه‌به‌ستی له داوخستنی پارتی نابهتهوه.
