
كورد له رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا و عێراقی یه‌كپارچه ئه‌وه‌نده ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆشحاڵی زۆرمان به‌و یه‌كده‌نگیه، ناچار ده‌بین به گومانه‌وه له‌و یه‌كده‌نگی و یهكههڵوێستیهی ئێستای نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بڕوانین، له دوای روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 ئه‌وه دووه‌م جاره كورد له به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بێ. له یه‌كده‌نگی جاری یه‌كه‌مدا نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌موو هێز و توانای خۆیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی عه‌ره‌ب و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی عرووبه خسته‌گه‌ڕ، كورد له‌و یه‌كده‌نگیه به شێوه‌یه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند بوو، كه زیانه‌كانی له زیانی په‌رته‌وازه‌یی كه‌متر نه‌بوون، چونكه هه‌موو یه‌كده‌نگییه‌كی ناوماڵی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر بوون و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد درووست ده‌كات، كه بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ درێژه به چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری كورد بده‌ن و پێگه‌ی سیاسه‌تی داگیركاری خۆشیان به‌هێزتر بكه‌ن، دوای ئه‌و یه‌كده‌نگییه بیروبۆچوونی جیاواز له به‌غدا كه‌وته ناو نوێنه‌رانی كورد و تا ده‌هات بیری عێراقچێتی له‌ناویاندا به‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانچێتیدا زاڵ ده‌بوو، كوردستان و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو موزایه‌ده‌ی سیاسیان پێوه ده‌كرا و بۆ بێده‌نگ كردنی ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌كار ده‌هێنران، بۆ نموونه: نه‌دان و زه‌وتكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌غدا وه‌ك كارتێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد به كار ده‌هێنرا، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و زوڵمه له لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد به روونی هه‌ستی پێده‌كرا، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌یتوانی هه‌ستی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هاوبڕیار بكات. كاتێك بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕیمی كوردستان هه‌ولێر گوشاری ده‌خسته سه‌ر به‌غدا، نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا یان بێده‌نگیان هه‌ڵده‌بژارد، یان كه‌ركوكیان وه‌ك كێك له نێوان كورد و برا توركومان و عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان دابه‌ش ده‌كرد. درووست كردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجه‌له و هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ناو كه‌ركوك و داگیركردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش، نه‌ك هه‌ر كوردی یه‌كده‌نگ نه‌كرد، به‌ڵكو نوێنه‌ری كورد هه‌بوو له كه‌ناڵه‌كانه‌وه كوردی به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ده‌ترساند و ده‌یگوت: كورد ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێناكرێ و وا چاكه بكشێته‌وه. له‌سه‌ر بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا پاساویان بۆ كابرای مووچه‌بڕ ده‌هێنایه‌وه و ده‌یانگوت: ئه‌وه راست نییه و تۆمه‌تی بۆ درووست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له خه‌بات و ماندوو بوونی كه‌م لكهنهوه. كاتێك دیكتاتۆر بوونی نوری مالیكی به ئاشكرا ده‌ركه‌وت و له هه‌ولێره‌وه كار له‌سه‌ر لادانی ده‌كرا، هه‌ولێریان به درووستكه‌ری گرژیه‌كان ناو ده‌برد و كێشه‌یه‌كی سه‌د ساڵه‌یان به شه‌خسه‌نه ده‌كرد، له كاتێكی وا هه‌ستیاردا نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوون و پێگه‌ی نوری مالیكیان به‌هێزتر كرد. دوای فرۆشتنی نه‌وت و هه‌وڵدان بۆ ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و قوڵ بوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا جاسووسیان به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌كرد و ده‌یانگوت: حكومه‌تی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وت شه‌فاف نییه و، دزی له حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات و به لفكه و سابوون رووی مالیكی و عه‌بادیان ده‌شووشت. ئێستا كه عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت لێك هه‌ڵوه‌شاوه و زه‌مینه بۆ گشتپرسی و جیا بوونه‌وه له عێراق له‌باره، به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و لایهنهكانیشیان له كوردستان، چاره‌سه‌ری كێشه مێژووییه‌كانی كورد له گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌بینن. هه‌موو ئه‌و په‌رته‌وازه بوونه‌ی رابردووی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، كه هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوو و ئاسته‌نگیش بوون له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی كورد به دوا خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی، گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و یهكدهنگیهی ئێستا و زۆرێك له چاودێران پێیان وایه، ئه‌وه مه‌ترسی سه‌ر پۆسته حزبییهكانن نوێنه‌رانی كوردیان له به‌غدا یه‌كده‌نگ كردووه، ئه‌گه‌رنا له رابردوودا شتی گرنگ و چاره‌نووسساز تر هه‌بوون و نوێنه‌رانی كوردیشان له به‌غدا یه‌كده‌نگ نه‌كردووه. به هه‌ر حاڵ ئه‌و یهكدهنگیهی ئێستای كورد له به‌غدا ئه‌گه‌ر شیوه‌نیش بێ بۆ پۆسته حزبییه‌كان، به‌ڵام ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به پێكه‌نین ده‌خا و هیوادارم به به‌رده‌وامی ئه‌و یهكدهنگیهی ئێستا هه‌یه، گومانی نوێنه‌ر بوونی حزبی له‌سه‌ر خۆیان بڕه‌وێننه‌وه و خۆیان بكه‌ن به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان.