هاتنی داعش و شكست و هه‌ڵوه‌شانی سوپای عێراق و درووست كردنی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتێكی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو، رووداوگهلێكی وایان به‌دوای خۆیدا هێنا كه پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانی سیسته‌می دیموكراسیان له عێراق په‌كخستووه، ئه‌و رووداوگه‌له به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا و عێراقی به‌سه‌ر سێ بۆچوون جیاواز و سێ خواست و ئامانجی دژ به‌یه‌ك دابه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌ناو ئه‌و دابه‌ش بوونه‌دا شیعه و سوننه وه‌ك دوو پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی و دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتری، له چاره‌سه‌ری قه‌یران و بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی مه‌زهه‌بی و پاوانكردنی كورسی ده‌سه‌ڵات هێز به دوا بژارده ده‌زانن، پرسی كوردیش وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتۆته ناو به‌رداشی هه‌ژموونی ئه‌و دوو ئایدۆلۆژیه توندڕه‌وه‌ی كه خوازیارن ژیان و پێشكه‌وتن بۆ چه‌ندین سه‌ده بگێڕنه‌وه دواوه.
ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامی خواست و ئامانجه دژه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌گه‌ری دابه‌ش بوونیان نزیكتر كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش قۆناغێكی وای هێناوه‌ته پێشێ كورد له ئێستادا زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستی به ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌یه، ئاشت بوونه‌وه‌یه‌ك له ئاست هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌دا بێ و روانینێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رووداوه‌كان لێبكه‌وێته‌وه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان و روانینیان بۆ رووداوه‌كانی عێراق و شه‌ری نێوان شیعه و سوننه به‌دی ده‌كرێ كه هه‌ڵوێست و روانینی حزبین، ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێویست بوو كورد له هه‌ڵوێست و روانینی حزبیدا هێزی له هه‌ڵوێست و روانینی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتبا، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو باجه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد له ئه‌نجامی ناته‌بایی و ناڕێكی ناوخۆ له رابردوودا داویه‌تی، حزبی كوردی په‌ندی له هه‌ڵه‌كان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستاش به هه‌مان لاساری سیاسی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی گره‌و له‌سه‌ر ئامانجه نیشتیمانیه‌كان ده‌كات.
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌بێ ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرن كه هه‌ڵوێست و خواستی حزبی ره‌وایه‌تی له هه‌ڵوێست و خواستی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام له كوردستان ئه‌و راستییه وه‌لانراوه و حزبه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می خۆپارێزیدان، ئه‌وه‌نده بیر له نه‌ته‌وه‌پارێزی ناكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا له رقی یه‌كتری كاری وا ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی نانیشتیمانی وا ده‌نوێنن كه خۆشیان بڕوایان پێی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژوودا ده‌رفه‌تێكی وه‌ك ئێستا بۆ كورد نه‌ڕه‌خساوه و له داهاتووشدا ناڕه‌خسێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و سه‌ركرده باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات، لایه‌نێكی تر دژی ده‌وه‌ستێ و پێ له‌سه‌ر عێراقی بوون داده‌گرێ و سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به ماڵوێرانی ده‌زانێ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڵان لایه‌ن پێیوایه حه‌شدی شه‌عبیش له دواڕۆژدا بۆ كورد به دیوی شیعه‌گه‌راییدا داعشێكی ترن، ئه‌و لایه‌نی تر چه‌ندی پێیبكرێ و ده‌ستی بڕوات ئاسانكاریان بۆ ده‌كا و پێگه‌یان له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ درووست ده‌كات، بۆیه رووی قسه‌م ده‌كه‌مه حزب و لایه‌نه‌كان و پێیان ده‌ڵێم: ئینكاری سیاسی و سه‌ره‌ڕۆیی حزبی به‌سه، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاشت ببنه‌وه.