
عێراق كه‌وتۆته ژێر باری قه‌یران و ئه‌م قه‌یران ده‌یداته ده‌ست ئه‌و قه‌یران، قه‌یرانی سیاسی، قه‌یرانی دینی و مه‌زهه‌بی، قه‌یرانی فره نه‌ته‌وه‌یی، قه‌یرانی دارایی، قه‌یرانی داعش و جه‌نگی ناوخۆ، قه‌یرانی فره میلیشیایی و پاشكۆیه‌تی، قه‌یرانی پاوانكاری و سه‌ربڕینی دیموكراسی، قه‌یرانی فتوا و باڵاده‌ستی مه‌رجه‌ع، قه‌یرانی ده‌ستوه‌ردانی هه‌ریمی و نیوده‌وڵه‌تی و زۆر قه‌یرانی تریش، عیراقیان كردۆته بانكی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قهرانانهش عێراق قه‌یرانی ئه‌قڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌یه و تهژیشه له ئه‌قڵی درووست كردنی قه‌یران، بۆ چاره‌سه‌ری قهیرانهكانیش چه‌ندی به دووربینی چاره‌سه‌ردا بڕوانین ئاسۆی چاره‌سه‌ر له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا نابیرنرێ.
قه‌یرانیكی تر كه له داهاتوودا به‌رۆكی عێراقیه‌كان ده‌گرێ قه‌یرانی كوده‌تا و زه‌وتكردنی كورسی ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئێستا ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیه‌كان لێگه‌ڕێن به‌غدا ده‌بێته پایته‌ختی كورده‌تا و شیعه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست ده‌خه‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتری و مانگانه كوده‌تا به‌سه‌ر كودهتاچیدا ده‌كرێ، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق خۆی ناو ناوه ده‌سه‌ڵات، هێزی میلیشیای فتوا له پشت و ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كی ده‌یپارێزی.
به هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و سه‌ربازی و لۆژیكیهكان، قه‌یرانه‌كان و ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق ده‌گوزه‌رێ، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیان خستۆته به‌رده‌م سێ ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: حوكمی ره‌های شیعه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كاری بۆ ده‌كه‌ن و عێراقی گه‌یاندۆته ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره، ئه‌گه‌ری دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی سوننه‌یه بۆ ده‌سه‌لات، له ئه‌گه‌رێكی وه‌هاشدا بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز ده‌بێ، ئه‌گه‌ری سێیه‌میش: حوكمی هاوبه‌شی شیعه و سوونه‌یه، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌وێساری سیاسی ده‌چێ و له ژینگه‌یه‌كدا كه دوو مه‌زهه‌بی توندوتیژ خواز (1400) ساڵێك به‌ر له ئێستا سووتاندن و سه‌ربڕین و خوێن ڕشتنی یه‌كتریان حه‌ڵاڵ كردووه، ناكرێ بیر له ئه‌گه‌رێكی وا نالۆژیكی بكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تیكی ناوازه‌دا شیعه و سوننه په‌رجووی سیاسی بخوڵقێنن و پێكه‌وه كار بكه‌ن، ئه‌وا چاره‌سه‌ری پرسی كورد و بنیاتنانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له ئه‌قڵی عه‌ربیدا جیی نابێته‌وه و جارێكیترعێراق ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌م دوا ئه‌گه‌ر كه دابه‌ش بوونه.
له ئه‌گه‌ری دابه‌ش بوونیشدا ده‌بێ ئه‌و راستییه مێژووییه له‌به‌رچاو بگرین، كه شیعه به هێزی مه‌زهه‌بی و به درووشمی (یا حوسه‌ین) دێته ناو رووداوه‌كان و هه‌وڵده‌دات له پرۆسه‌ی دابه‌ش بووندا زۆرترین به‌ش بۆ خۆی به‌رێ، سوننه‌ش به هێزی مه‌زهه‌بی و پشتیوانی شۆڤینیزم و ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی خه‌لافه‌ت گه‌مه له‌ناو رووداوه‌كاندا ده‌دات، ئه‌گه‌ر كورد به وریاییه‌وه گه‌مه له‌ناو ئه‌و دوو ته‌وژمه توندڕه‌وه‌دا نه‌كات زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێ، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره درووست ده‌بێ كورد به چ هێزێك بچێته ناو رووداوه‌كان و به چ زمانێك بدوێ؟
ئه‌گه‌ر كورد به ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچێته ناو رووداوه‌كان ده‌توانێ كه‌ڵك له‌و قه‌یرانگه‌له وه‌ربگرێ كه عێراقی خستۆته به‌رده‌م دابه‌ش بوون، بۆیه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی خۆی وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی تیكه‌ڵ به كێشه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی نێوان شیعه و سوننه بكات، چونكه هه‌رچی شیعه و سوننه‌ن كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی مه‌زهه‌بیان هه‌یه، هه‌رچی كوردیشه كێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهینانی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌یه و له ئه‌گه‌رێكی وادا، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهینانی مافه‌كانی ده‌كاته پاشكۆی ئه‌و كیشه مه‌زهه‌بیانه‌ی كه هه‌موو جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌كان له هه‌ناوی توندڕه‌وی خۆیدا ده‌توێنیته‌وه، بۆیه ده‌بێ له‌ناو رووداوه‌كان و هاتنه ئارای هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات.
1ــ كێشه سیاسی و حزبییه‌كان له‌ناو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بخه‌وێنێ و وه‌ك كورد بچێته ناو رووداوه‌كان.
2ــ له كیشه‌ی مه‌زهه‌بی نێوان شیعه‌و سوننه به هیچ لایه‌كیاندا نه‌شكێته‌وه.
3ــ سه‌ربه‌خۆیی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكاته جه‌مسه‌رێكی ناو رووداو و گۆڕانكاریه‌كان.
4ــ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ هاوپه‌یمانیه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات و وه‌ك عیراقی بوون نه‌چێته ناو هاوپهیمانیهكان و خۆی له‌و هاوپه‌یمانیانه به دوور بگرێ كه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌خاته ناو ریككهوتنهكانی.