ئه‌گه‌ر تا ساڵی 2003و رووخانی رژێمی به‌عس كورد دژی شۆڤێنیزم و دیكتاتۆره‌كانی عه‌ره‌ب جهنگابێ، ئه‌وا له دوای ئه‌و به‌رواره شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی بۆ شه‌ڕی كورد و دژایه‌تی كردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی تێكه‌ڵ به توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر رۆژه‌و به‌ناوێك خۆی ده‌رده‌خات و هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك كێشه‌ی تازه بۆ كورد درووست ده‌كات و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه، عه‌ره‌ب له ئێستادا بیانووی سیاسی و ئابووری به كورد ده‌گرێ و ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه كورد لاواز بكا و زه‌مینه بۆ جه‌نگی سه‌ربازی خۆش بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی لێكه‌وته‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌ی عێراق شه‌ڕێكی خوێناوی مه‌زهه‌بی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه هیچ كامێكیان شه‌ڕی كورد و زهوتكاری كوردستانیان بیر چووبێته‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه كورد چۆن ئێستا له‌گه‌ڵ داعش له شه‌ڕدایه، له داهاتوودا شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیش یه‌خه‌ی ده‌گرێ، واتا ئه‌ركی له‌مه‌ولای كورد جه‌نگان ده‌بێ له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی له به‌رگی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بیدا، جا ئه‌و توندڕه‌ویه وه‌ك داعش یان حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ر ناوێكی تر خۆی ده‌رخات كه شۆڤێنیزمی عه‌ره‌ب چ سوننه و چ شیعه دژ به كورد درووستی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ بۆچوون كه به‌رژه‌وه‌ندی حزبیان له‌وه‌دایه جیاكاری له نێوانیاندا ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌شدی شه‌عبی نابێته مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازی و خوێنڕێژی نێوانیان له به‌رامبه‌ر كورد خاڵی هاوبه‌شیان زۆره‌و هه‌ردوولایان ده‌چنه‌وه سه‌ر به‌ره‌بابی عرووبه، بۆ ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌ش له خواره‌وه وه‌ك به‌ڵگه هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1ــ هه‌ردووكیان میلیشیای توندڕه‌ون و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان په‌نا بۆ ئه‌قڵی شمشێر ده‌به‌ن.
2ــ هه‌ردوولایان ژههردارن و جیاوازی نێوانیان ئه‌وه‌یه یه‌كیان به زار ژه‌هر ده‌ڕێژێ و ئه‌ویتریان به كلك.
3ــ ههدوولایان دژ به بنه‌ماكانی دیموكراسین و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
4ــ هه‌ردوولایان پێشبڕكێ له سه‌ر پێشێلكردنی زیاتری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
5ــ هه‌ردوولایان له هه‌وڵی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بیدان و كار له‌سه‌ر پاكتاوی نه‌یاره سیاسیه‌كان و جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان ده‌كه‌ن.
6ــ له بڕیاره سیاسی و سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ردوولایان سه‌ر به شهڕخانهی مهزهبیدا ده‌كه‌ن و گوێ له مستی بڕیاری تاكه كه‌سین، ئه‌میان بڕیار له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌رده‌گرێ و ئه‌ویان بۆ فتوای عه‌لی سیستانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه به دوای سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و دینی و نه‌ته‌وه‌ییدا وێڵه، دژ به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌ی تاك حزبی و تاك ئیدۆلۆژییه، كه‌واته بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ ده‌كه‌وێته سه‌نگه‌رێك كه هه‌ردوولایان به دوژمنی خۆیانی ده‌زانن، بۆیه حه‌شد و داعش بۆ كورد وه‌ك یه‌كن و ئه‌وانه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر خواست و ئامانجه‌كانی كورد به مه‌ترسی نازانن، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و مێژوویی و پێویسته به‌خۆیاندا بچنه‌وه.