زۆر جاران له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارانی كۆنه ئۆپۆزسیۆن ده‌مبیست په‌رله‌مان كارا نییه، ئه‌گه‌ر بتگوتبایه بۆچی.. ؟ ده‌یانگوت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆرێك له په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌تووی دونیا شه‌ڕه كورسی رووده‌دا و په‌رله‌مانی ئێمه‌ش له گوێی گادا خه‌وتووه و، بۆ ته‌نیا جارێك خۆی كارا ناكات و شه‌ڕه كورسییه‌كی تێدا ناقه‌ومێ، شكوور بۆ خوا كارا كرا و شه‌ڕه بۆكسێك روویدا، كه‌چی ئه‌وانه‌ی كارایی په‌رله‌مانیان له شه‌ڕه كورسیدا ده‌بینی ئێستا ده‌ڵێن: شكۆی په‌رله‌مان شكاوه، دوێنێی خۆیان له‌بیر كردووه و ئێستا شكۆ و پیرۆزی په‌رله‌مانیان به‌ستۆته‌وه به قه‌ومانی شه‌ڕه بۆكسێك، لێره‌دا پێویسته بپرسین: ئایا په‌رله‌مان به‌و شه‌ڕه بۆكسه شكۆی شكا، یان پێشتر شكۆی شكێنراوه؟
گومان له‌وه‌دا نییه په‌رله‌مان ده‌مێكه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری شكۆی په‌رله‌مان ده‌رده‌خه‌ن شكۆی شكێنراوه، كورد ده‌ڵێ: له بێ خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سه‌ڵاوات، ئه‌وانه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له شكانی شكۆی په‌رله‌مان، به‌و دره‌نگ وه‌ختیه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه و هه‌ست به شكانی شكۆی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، خۆیان له‌و راستییه ده‌بوێرن كه په‌رله‌مان ئه‌و كاته شكۆی شكا، كه هۆڵی په‌رله‌مان كرایه هۆڵی ئاهه‌نگ گێران و چه‌ند ده‌هۆڵ كوتێك ده‌هۆڵیان تێدا كوتا.
ئه‌و كاته شكۆی شكا كه هه‌رزه‌كارێك بۆ خۆ ده‌رخستن ده‌به‌ی ئاوی گرته سه‌رۆكی په‌رله‌مان و، شه‌وانه‌ش سه‌ری به ماڵان‌دا ده‌كرد و له رێگای كه‌سی سێیه‌مه‌وه داوای لێبووردنی ده‌كرد.
ئه‌و كاته شكۆی شكا كه به قاچاغی فیتفیته له‌ناو لهفهدا ده‌برایه ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
ئه‌وكاته شكۆی شكا كه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌یگوت: سه‌ددام حوسێن له‌م په‌رله‌مانه شه‌ریفتره.
ئه‌و كاته شكۆی شكا كه وه‌ك سووكایه‌تی كردن به به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، تیرۆریستێك كرایه سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ.
ئه‌و كاته شكۆی شكا كه عادل موراد جاسووسی به‌سه‌ر كورده‌وه كرد و بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی به بڕیندا و په‌رله‌مانیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردو به دواداچوونی بۆ نه‌كرد.
من ئه‌وكات و ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم بۆكس و ده‌به و فیتفیته و فتوای جیهاد و حه‌سره‌ت خواستن بۆ كیمیایی به‌عس و هیچ توندوتیژیه‌ك جێگای دیالۆگ و رێزگرتن له یه‌كتری بگرێته‌وه، چونكه كورد له زۆر لاوه شه‌ڕی له پێشه و بۆ سه‌ركه‌وتنیش پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئێوه بوون ده‌تانگوت: شه‌ڕی شه‌قام ده‌گوازینه‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، خۆ ئێستا به‌رده‌فڕكێ و فتوای جیهاد و حه‌سره‌ت خواستن بۆ هه‌ڵمژینی كیمیایی سه‌ددام و زۆر شتی ترتان ماوه بیبه‌نه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، خێره بۆ یه‌ك دوو بۆكس خۆتان ته‌نگاو كردووه و هاوارتان لێهه‌ستاوه؟!
له ساڵی 2011 به‌هاره بێ باران و وشكههڵاتووهكهی عه‌ره‌بیتان به ده‌رفه‌ت زانی و كوده‌تایه‌كی شكستخواردووی سێ قۆڵیتان به‌سه‌ر بڕیاری خه‌ڵك و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردندا كرد، ئێستاش ده‌تانه‌وێ به بیانووی وه‌شاندنی دوو بۆكس كوده‌تایه‌كی چوار قۆڵی تر ساز بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك له كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2011 به‌ناوی پشتیوانی له گه‌لانی تونس و میسر ده‌ستتان پێكرد و دواتر به هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكان ئاراستهكهتان گۆڕی بۆ كوده‌تا، ئه‌مجاره‌ش هاوشێوه‌ی ساڵی 2011 به به‌یاننامه‌یه‌كی چوار قۆڵی وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌ستتان پێكردووه و، ئه‌گه‌ر بۆتان بچێته‌سه‌ر قۆناغ به قۆناغ رووی راسته‌قینه‌ی كودهتاكهتان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌گه‌رنا چۆن بۆ ده‌هۆڵ كوتان و ده‌به وه‌شاندن و له‌فه‌ی فیكهدار به‌یاننامه‌تان ده‌رنه‌كرد، بۆ دوو بۆكسیش پێویستی به به‌یاننامه نه‌ده‌كرد و ده‌كرا رێگه‌چاره‌ی تر بگیرێته‌به‌ر.
