به درێژایی مێژوو هه‌ر چوار داگیركاری كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كورد خاوه‌نی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زمانیان قه‌ده‌غه كردووه و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیان به جوداخواز و چه‌ته‌گه‌ری و هه‌ڵگه‌ڕاوه و یاخی بوو ناوبردووه، چونكه نه‌بوونی ناسنامه واتا نه‌بوونی خاك، نه‌بوونی مێژوو، نه‌بوونی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ، نه‌بوونی ئاڵا و (ئه‌ی ره‌قیب) ، نه‌بوونی یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئیراده‌ی بڕیاردان، هه‌موو ئه‌وانه‌ش بره‌و به سیاسه‌تی داگیركاری تورك و فارس و عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن و ئاسانكاری بۆ تێركردنی حه‌ز و خولیا شۆڤێنیه‌كانیان خۆش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش خواستێكی له مێژینه‌ی سه‌رجه‌م دوژمنانی كورده، چونكه نه‌بوونیان رێگا له‌به‌رده‌م داگیركارانی كوردستان خۆش ده‌كه‌ن چۆنیان بووێ ئاوا ده‌سته و گرووپی تایبه‌ت به خۆیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی درووست بكه‌ن و چۆنیشیان بوێ ئاوایان ئاراسته بكه‌ن، مێژووی میرنشینه‌كانی كورد و ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و خه‌لافه‌تی عوسمانی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا سیاسه‌تی به كانتۆنكردنی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) وه‌ك خۆیان به داهێنانی ده‌زانن، به راستی ئه‌و داهێنانه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوبردنی سه‌ر كورد بڕه‌وێنێته‌وه! یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سیاسه‌تی به میرنشینكردنی كوردستان كه پێنج شه‌ش سه‌ده به‌ر له ئێستا، سه‌فه‌ویه‌كان و عوسمانیه‌كان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان پێ له كورد ده‌دزی و، ئێستا (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) ناویان گۆڕیوه به كانتۆن و چاوی كوردی پێده‌به‌ستن؟
كانتۆنه‌كانی (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) هاوشێوه‌ی میرنشینه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری ناوچه‌یین و هیچ خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییان پێوه نییه، ته‌نانه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ش پاشگری كورد یان كوردستانی پێوه نالكێنن، له‌وه‌ش سه‌رنج راكێشتر له هه‌موو ئه‌و كانتۆنانه نوێنه‌ری عه‌ره‌به هاورده‌كراوه‌كان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كانتۆنن و نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ره‌وایه‌تی دانه به سیاسه‌تی ته‌عریب و گومان خستنه سه‌ر كوردستانه وه‌ك نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو.
گرفتی گه‌وره‌ی كورد له‌وه‌دایه تا ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی نییه، گریمان وه‌ك ئه‌وه‌ی (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به كانتۆنێك، پێمناڵێن له ژینگه‌یه‌كدا كه به درێژایی مێژوو كه‌لتووری سه‌ربڕین و یاسای هێز لێی باڵاده‌ست بن، ده‌سه‌ڵاتی كانتۆنی شاری هێز و سام و هه‌یبه‌تی سیاسی و سه‌ربازی له كوێ دایه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین و به چ میكانیزمێك په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكده‌خات! له‌ناو هه‌مه‌جیه‌تی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ مێژووی كۆن و ئه‌نفال كردنی جیاوازیه‌كان چۆن خۆی ده‌پارێزێ؟ یان ئه‌گه‌ر سیسته‌می كانتۆنی ئه‌وه‌نده باش و پێشكه‌وتووه، بۆچی و له‌به‌رچی داگیركارانی كوردستان ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره مه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تی پاوانخوازی و سه‌ره‌ڕۆیی حزبی (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) دا ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌گه‌رنا كانتۆن و كاریگه‌ریه‌كانی له چاره‌سه‌ری پرسی كورددا وه‌ك ئه‌وه وایه كه ده‌ڵێن: كه‌سێك زگی دێشا ده‌ستیان به پشتی دادێنا.
كانتۆنێك بێ ناو و نیشان بێ و ناوی كوردی له‌سه‌ر نه‌بێ! ناوی كوردستانی پێوه نه‌بێ! له ده‌روازه‌ی چوونه ژوور به كوردی نه‌نووسرابێ به‌خێربێن! ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر ههڵنهكرابێ! كێ ده‌ڵێ خۆڕسكهو ده‌ستنێژی داگیركارانی كوردستان نییه! به‌كام سیمبوول بیناسمه‌وه كه هی منه؟ به‌چی بزانم وڵاته داگیركراوه‌كه‌ی منه‌و ئازاد كراوه؟ به‌كام كوچه و كۆڵانیدا بۆ سه‌روه‌ریه‌كانی مێژوو بگه‌ڕێم؟ له‌كام وێرانه‌یدا شكۆی دزراوی نه‌ته‌وه‌ییم بدۆزمه‌وه؟
ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی به كانتۆنكردنی (په‌كه‌كه و په‌یه‌ده) سه‌ربگرێ بۆ كه‌س روون نییه كوردستان ده‌كرێته چه‌ند كانتۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌رۆك كانتۆن و وه‌زیره‌كان له كورد دابنرێن و ئه‌وكاتیش پشك بۆ تورك و فارس و عه‌ره‌بی هاورده كرا‌و دانه‌نرێ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو دونیا سه‌رۆك كانتۆن و وه‌زیرمان ده‌بن و به‌وه‌ش ده‌توانرێ تۆڵه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه دوور و درێژه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی بكه‌ینه‌وه.
