شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش درێژ كراوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی و توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی به درێژایی مێژوو وه‌ڵامی خواستی سه‌ربه‌خۆیی و مافی ره‌وای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی پێداوه‌ته‌وه، واتا ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازی مێژووییه‌و په‌یوه‌ندی به دواڕۆژ و پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه‌واته هه‌موو شكستێك له‌و شه‌ڕه‌دا شكستی هه‌موو كورده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای پرسیاره هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی دیاریكراو و میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆ وه‌ك (هینی دێزه) وان، به تۆپینی خۆیان و زه‌ره‌ری خاوه‌نیان خۆشحاڵ ده‌بن، گیانبه‌خشینی پێشمه‌رگه به شكست ناوده‌به‌ن و ریكلامی سه‌ركه‌وتنی بۆ داعش پێوه ده‌كه‌ن، وه‌ك بینیمان له میحوه‌ری گوێڕ شه‌هید بوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌یان به شكست و هه‌ڵاتن ناوده‌برد و داعش ئاسا خۆشیان له دڵ ده‌گه‌ڕا و ههلهكهسهمایان بۆ ده‌كرد.
من پێموایه شێتی سیاسی ئه‌و كه‌سه‌یه دێته ناو كایه سیاسییه‌كان و به ئه‌نقه‌ست مێژوو چه‌واشه ده‌كات، یان بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی رووداوه‌كان به‌راوه‌ژوو پیشان ده‌دات، شه‌ڕی میحوه‌ری گوێڕ له رۆژی 10ــ1ــ2015 ئه‌و شێته سیاسیانه‌ی ده‌رخستن، هه‌موومان به چاوی خۆمان بینیمان كه هه‌م به ئه‌نقه‌ست مێژوویان چه‌واشه ده‌كرد و هه‌میش رووداوه‌كانیان به‌راوه‌ژوو ده‌كردنه‌وه.
ئه‌وانه بێ بیر كردنه‌وه له كاریگه‌ری بۆ ماوه‌یی سیاسی و شۆڕشگێڕی ده‌یانگوت: (سیروان بارزانی) له شه‌ڕی گوێڕ هه‌ڵاتووه، به‌وه‌ش وه‌ك پیشه‌ی خۆیان هه‌وڵیاندا جارێكی‌تر مێژوو چه‌واشه بكه‌ن، ئه‌وه‌یان له بیر خۆیان برده‌وه كه سیروان بارزانی نه‌وه‌ی پیاوێكه كه به رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی چۆمی (ئاراز) جیهانی به ئازایه‌تی خۆی سه‌رسام كرد، بۆیه ئه‌وانه شێتی سیاسین كه باس له‌وه بكه‌ن نه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له شه‌ڕ هه‌ڵاتووه و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی خۆی جێهێشتوون.
ئه‌وانه جارێكی تریش وه‌ك شێتی سیاسی ده‌ركه‌وتن كه ویستیان رووداوه‌كه‌ی گوێڕ به‌راوه‌ژوو پیشانی خه‌ڵك بده‌ن، بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه كه شه‌ڕ به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامی هێزی دوولایه‌نه‌ی دژه‌كانه، بۆیه هه‌ڵه‌یه له سه‌ره‌تای شه‌ڕ بڕیار له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و شكست خواردنی هه‌ر لایه‌نێك بدرێ، چونكه له به‌رده‌وامی بهریهككهوتنهكهدا ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ ده‌كرێ به‌یانی شكست بخوات، ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو و شكستخواردوو له شه‌ڕدا دیاری ده‌كات كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌یه، به‌ڵام جنۆكه‌ی حزبی به شێوه‌یه‌ك ده‌ستی له‌وانه وه‌شاندبوو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه نه‌وه‌ستان و له‌گه‌ڵ كه‌مه پێشڕه‌ویه‌كی داعش كه‌تنه هه‌رای سه‌ركه‌وتنی داعش.
مه‌ترسی گه‌وره‌ی سیاسی سه‌ر هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌وه‌دایه حزب ته‌نها بیر له پێكه‌نینی خۆی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێكه‌نینه له‌سه‌ر حیسابی خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش بێ، دوێنێ موزایه‌ده به شكستی شنگاله‌وه ده‌كرا و ته‌مومژی حزبیش ده‌خرایه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆش له گوێڕ ریكلام بۆ سه‌ركه‌وتنی داعش ده‌كرێ و گیانبه‌خشین و هه‌ڵمه‌ت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و، شكست و راكه‌ڕاكی داعش‌یش له هه‌مان شوێن له هه‌واڵی سه‌رپێیی حزبیدا بچووك ده‌كرێنه‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڵوێستی نانه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حزب و میدیایانه به هه‌ند وه‌ربگرین، چونكه ریكلام بۆ داعش و به‌كه‌م سه‌یركردنی گیانبه‌خشی پێشمه‌رگه خه‌تایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه له ده‌ست كورد ده‌ردێنێ كه زه‌مه‌نێكی سه‌دان ساڵه‌یه له پێناویدا ره‌نج و قوربانی ده‌دات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
