
هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پله و پۆستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بووبێ، ئه‌گه‌ر نهگهوجێنرابێ و په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی گه‌وجاندنی نه‌وشیروان مسته‌فا لادابێت، به سیاسه‌تی تۆقاندن وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له هه‌ڵوێسته‌كانی رابردوویدا به روونی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، (نامه‌كانی مه‌رگ) باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كه تیرۆر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یتوانیوه بیانگهوجێنێ به‌شی شێری مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فای پێكهێناوه، منیش كه له په‌رۆشیم بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م و دڵسۆزیم بۆ خوێنی شه‌هیدان و وه‌فاداریم بۆ ره‌نج و ماندوبوونی پێشمه‌رگه، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه بمگهوجێنێ، به‌ڵكو چه‌ندی بۆم كرابێ هه‌وڵمداوه تارمایی سیاسه‌تی گه‌وجاندنی (كاكه نه‌وه) له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ بڕه‌وێنمه‌وه، له‌و باره‌شه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م تا ئاستێكی باش ئامانجم پێكاوه، بۆیه دڵنیام له‌وه‌ی به ناردنی سه‌لام خستووتمه بازنه‌ی غه‌زه‌بی تیرۆریستی خۆت و هه‌ركاتێك بۆت هه‌ڵبكه‌وێ، چۆن سۆرانی عه‌بدوول و عومه‌ر شه‌ریف و ئه‌حمه‌د حوسێن و ده‌یانی ترت به نامه‌ی مه‌رگ به‌سه‌ركردنه‌وه! ئه‌و سه‌لام ناردنه بۆ منیش سه‌لامی مه‌رگه.
لای هه‌موو كه‌س ئاشكرایه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی له‌وه به گه‌وره‌تر ده‌زانێ بۆ ته‌نیا جارێكیش به سه‌لام ناردن ماڵه شه‌هید و دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیشی به‌سه‌ر بكاته‌وه، چونكه سه‌لام ناردن لای ئه‌و مانایه‌كی جیاوازی هه‌یه، ئه‌ویش زه‌مینه خۆشكردنه بۆ تیرۆر كردن و له‌ناوبردنی كه‌سی سه‌لام بۆ نێردراو.
من دوور و نزیك نه‌وشیروان مسته‌فا ناناسم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانیم له‌گه‌ڵیدا نییه، ئه‌ویش من ناناسێ و ئه‌گه‌ر به نووسینه‌كانم نیگه‌رانم نه‌كردبێ خێره سه‌لامم بۆ ده‌نێرێ! باش له‌وه ده‌گه‌م كه سه‌لام ناردنه‌كه‌ی نامه‌ی ئاگادار گردنهوهیه و پێمده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و خواستهكانمه و له فه‌رهه‌نگی سیاسی و ئه‌خلاقی مندا جێگای نابێته‌وه، به‌ڵام سه‌لام ناردنهكهت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێ له داب و نه‌ریتی كورده‌واریدا وایه سه‌لام رهتناكرێتهوه، بۆیه ده‌ڵێم: كاك نه‌وشیروان سه‌لامه‌كه‌ت گه‌یشت و منیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێم: وهعهلهیكه سه‌لام.
كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر پێتوایه من پارتیم، ئه‌وا به راشكاوی پێتده‌ڵێم: له ژیانمدا بۆ تاكه رۆژێكیش پارتی نه‌بووم و پارتیش نابم، چونكه شتێكم له پارتی به گه‌وره‌تر زانیوه ئه‌ویش رێبازی (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) نه‌مره و بۆ چركه‌یه‌كیش لێی لاناده‌م، چونكه من خوولیای كوردایه‌تی و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و به‌دیهێنانی ئامانجه نهتهوهییهكانم، تێگهیشتنیشم بۆ ئه‌و چه‌مكه پیرۆزانه له‌و رێبازه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و بڕوایه‌ی لای من درووست كردووه كه مه‌رج نییه هه‌موو پارتییه‌ك خزمه‌ت به دۆزی كورد بكات، به‌ڵام ده‌ستگرتن به رێبازی بارزانی نه‌مره‌وه هه‌م خزمه‌ت كردنه به‌و چه‌مكانه و هه‌م رازی كردنی مێژووه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌ڵوێسته سیاسی و شۆڕگێڕیهكانم به بێژینگی ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌دا كردوون، هه‌ر كارێكیش به پێوه‌ری ئه‌و رێبازه درووست و رێپێدراو بووبێ ژیانم له پێناویدا خستۆته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر كارێكیش رێپێدراو نه‌بووبێ نه‌ك هه‌ر لێی دوور كه‌وتوومه‌ته‌وه، به‌ڵكو بهگژیشیدا چوومه‌ته‌وه، كار و هه‌ڵوێستی تۆ و به‌له‌سه بوونت له كوردایه‌تی و روو وه‌رگێڕانت له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كێكن له‌و كارانه‌ی كه رێبازی بارزانی نه‌مر رێی پێنه‌داون، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه (سه‌لام ناردن و وهعهلهیكه سه‌لام) له نێوانماندا درووست ببێ، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده‌ی مێژوو ده‌بینم ئه‌وه‌نده گوێ له سه‌لام ناگرم، چونكه مێژوو هه‌موو هه‌ڵسووكه‌وته سیاسی و سه‌ربازی و دیبلۆماسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مری به خه‌تایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تۆمار كردووه و بكه‌ره‌كه‌شی خستۆته به‌ر نه‌فره‌تی خۆی، منیش رێبازی بارزانی نه‌مر وای راهێناوم، ئه‌وه‌نده‌ی له نه‌فره‌تی مێژوو ده‌ترسم، نیو ئه‌وه‌نده له سه‌لامه مهرگئامێزهكهی تۆ و دوژمنانی كورد ناترسم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.