
زۆر جاران له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و له‌سه‌ر زاری چه‌ند هه‌رزه‌كار و كاڵفامێكی سیاسی، گوێبیستی ئه‌وه ده‌بم كه خه‌ڵك بارزانی ناوێ و با بڕوا، هه‌رزه و كاڵفامی ئه‌وانه له‌وه دایه خۆیان ده‌كه‌ن به گاڵته‌جاڕ و به خۆیان ره‌وا ده‌بینن به‌و ره‌هاییه له باتی پێنج ملیۆن كه‌س قسه بكه‌ن و بڕیار له پرسێكی هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن. دیاره ئه‌وانه به شێوه‌یه‌ك گه‌وجێنراون كه پێیان وایه په‌تای گهوجاوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی گرتۆته‌وه، ئه‌وانه له بیریان چووه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009 سه‌رۆك بارزانی (سه‌د و نه‌وه‌د) هه‌زار ده‌نگی له پارتی و یه‌كێتی زیاتر هێنا، ئه‌وه له كاتێكدا بوو سێ حزب به به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته (كه‌مال میراوده‌لی)یان كرده ركابه‌ر و كۆڵان به كۆڵان سواڵی ده‌نگیان بۆ ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ: كه‌سانێك هه‌ن له كوردستان ئه‌گه‌ر (پارتی)شیان وه‌ك حزب نه‌وێ، به‌ڵام (بارزانی)یان وه‌ك سه‌رۆك و پێشه‌وا و رابه‌ری خۆیان ده‌وێ، ئایا ئه‌وه چ خڵهفانێك و چ گهوجانێكه ئه‌و خڵه‌فاو و گهوجاوانه تووشی هاتوون و ده‌ڵێن: خه‌ڵك بارزانی ناوێ و با بڕوا؟! لێره‌دا ده‌بێ بپرسین: كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: خه‌ڵك بارزانی ناوێ و با بڕوا؟ له به‌رامبه‌ردا كێن ئه‌وانه‌ی (بارزانی)یان ده‌وێ؟ ئه‌وانه‌ی (بارزانی)یان ناوێ ئه‌وانه‌ن له كوردایه‌تی شۆراون و له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیش زویر كراون، ئه‌وانه‌ش كه (بارزانی)یان ده‌وێ خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردین و ئاماده‌شن تا سه‌ر باجی بۆ بده‌ن، بۆیه داوا له‌و كه‌مینه‌ی بێبه‌ری له كوردایه‌تی و زویر كراوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌م، با لیگه‌ڕێن ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌وكات منیش ده‌ڵێم: (بارزانی)یم ناوێ و با بڕوا، به‌وه‌ش خواستی ئێمه‌ی زۆرینه و ئێوه‌ی كه‌مینه دێته‌دی، ئێمه‌ی زۆرینه‌ی خوازیارانی ده‌وڵه‌تی كوردی به خواست و ئامانجی خۆمان ده‌گه‌ین، ئێوه‌ی كه‌مینه‌ی دژه (بارزانی)ش به خواستی خۆتان ده‌گه‌ن و دڵنیابن ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی ته‌واو ده‌بێ و خۆی ده‌ڕوات.