
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سه‌یاره‌كه‌م هه‌ولێر بێ به رێكه‌وتیش به‌لای سۆران عومه‌ری په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستاندا ره‌ت ببم، هاوار بۆ پۆلیس ده‌با و ده‌ڵێ: سه‌یاره‌یه‌ك چاودێریم ده‌كا و پێده‌چێ هه‌وڵی تیرۆر كردنم بده‌ن، به راستی سه‌یره تیرۆریست پێیوابێ تیرۆر ده‌كرێ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌م ژماره موسڵ بێ و چه‌ند ئه‌میرێكی داعشی تێدابن، سۆران عومه‌ر پێشوازیم لێده‌كا و واده‌زانێ كه له‌ناو هاوبیره‌كانی ئه‌وه‌وه هاتووم، جا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له ته‌شقه‌ڵه‌ی سۆران عومه‌ری په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان بپارێزم، بڕیام داوه سه‌یاره‌ی ژماره هه‌ولێر نهكڕم و سه‌یاره‌یه‌كی ژماره (نه‌ینه‌وا) ده‌كڕم، خۆ ئه‌گه‌ر پۆلیسی هاتوچۆ رێگه‌م بده‌ن ژماره‌ی سه‌یاره‌كه‌م (ره‌ققه))) بێ، ئه‌وا زۆر له ژماره (نه‌ینه‌وا)ش باشتره .