
وه‌ك له میدیاكان و له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كرێ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌غدا زۆر به جدی باسی ریفرادۆم و جیابوونه‌وه‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی كردووه، عه‌بادیش رێزی له هه‌ر بڕیارێك گرتووه كه كورد بیدات، ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی عه‌بادی جێگای پرسیاره، ئاخر عه‌بادی بۆ به‌چۆكدا هێنانی كورد و رێگری كردن له مافی چاره‌ی خۆنووسین و ده‌ستبه‌ردار بوونی له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رێچكةی سیاسه‌تی نوری مالیكی گرتۆته‌به‌ر، وه‌ك نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه ده‌كا و بره‌ویش به بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، ئێستا چۆن رازی ده‌بێ كورد مافی چاره‌ی خۆی بنووسێ و ئه‌ویش رێز له ئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ی بگرێ؟ كورد ئه‌گه‌ر گومانی له شتێك هه‌بێ ده‌ڵێ: ئه‌و ماسته موویه‌كی تێدایه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی (عه‌بادی)ش پیلانێكی له پشته، چونكه هه‌ڵوێستی وا دیموكراسیانه نه له رابردوو و نه له ئێستا و نه داهاتووشدا له عه‌ره‌ب ناوه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به دوای پیلانی پشت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی (عه‌بادی)دا بگه‌ڕێین و وردتر بیری لێبكه‌ینه‌وه. باڵێكی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووه‌كانی سلێمانی به بیانووی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی به‌رده‌وام ریفراندۆم ره‌تده‌كه‌نه‌وه. نوری مالیكی به ئاشكرا چه‌ندین جار گوتوویه‌تی: یه‌كیتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دان و دژی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ن. حه‌نان فه‌تلاوی ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی عێراقی خۆش بووێ ده‌بێ سه‌ردانی سلێمانی بكات، جگه له‌وه‌ش به هێرۆ خانی گوتووه: خوشكی گه‌وره‌م نابێ گوێ له بڕیاره‌كانی هه‌ولێر بگرن. ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ: ئێمه واتا یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فیدراڵی داین و دژی جیابوونه‌وه و دابه‌ش كردنی عێراقین، ئه‌وانه و زۆر هه‌ڵوێستی تری باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌ی روونن، كه ئه‌وان به‌غدایان له‌وه دڵنیا كردۆته‌وه كه له ئه‌گه‌ری ریفراندۆمدا ده‌نگ به جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناده‌ن، ئه‌وه جگه له‌و به‌ڵێنه ژێربهژێریانهی له كۆبوونه‌وه‌ی ژووره تاریكه‌كان به به‌غدا دراون، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌و لایه‌نانه و به‌ڵێنی ژووره تاریكه‌كان عه‌بادی و ئه‌وانی تریشی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و رایه‌ی، كه ره‌وتی دژه سه‌ربه‌خۆیی به‌رامبه‌ر به پارتی كه پێ له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داده‌گرێ زۆرینه‌ن، له‌وه‌ش دڵنیا كراونه‌وه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكرێ ده‌یبه‌نه‌وه و ده‌نگی (نا بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق) زیاتر ده‌بن له ده‌نگی (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی) ئه‌و كاتیش عه‌بادی له لایه‌ك منه‌تی ئه‌وه به‌سه‌ر كورده‌وه ده‌كات كه رێزی له ریفراندۆم و بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان گرتووه، له لایه‌كی تریشه‌وه خواسته شۆڤێنیهكهشی كه هێشتنه‌وه‌ی كوردستانه له دۆزه‌خی عهرهبچێتیدا هێناوه‌ته‌دی، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستێكی له بابه‌تی رێزگرتن له بڕیار و ئیراده‌ی خه‌ڵكێ كوردستان ههرعهرهبێك بینوێنێ شاربه‌ده‌ری ده‌كه‌ن.