
كورد له به‌رامبه‌ر شكانی زاڵمێك به‌رامبه‌ر به زاڵمێكی تر ده‌ڵێ: ماری مار خۆریش هه‌یه، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گه‌وجێنه‌ری گهوجێنهرانیش هه‌یه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه یه‌كێكه له گه‌وجێنه‌ره دیار و باڵاده‌ست و خاوه‌ن به‌هه‌ره‌ی گه‌وجێنه‌ری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا هه‌زاران گه‌نج و مێردمنداڵی سلێمانی گه‌وجاند، كه‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ خۆی گه‌وجێنراوه و تا ئێستا هیچ كامێك له گه‌وجێنه‌ر و گهوجێنراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و پله شایسته نه‌گه‌یشتوون، چونكه هه‌م گه‌وجێنه‌ره و هه‌م گه‌وجێنراو. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به ته‌مای پۆستی پارێزگاری سلێمانی بوو بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، كه‌چی به‌هۆی رێكه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دوو ساڵیان لێ خوارد، ئێستا كه به هه‌مان رێككه‌وتن ده‌بێ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێ، كه‌چی به بیانووی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌وره گهوجینهر گهوجاندوویهتی و ئه‌و دوو ساڵه‌ش پۆسته‌كه‌ی ناداتێ، به‌زمه‌كه له‌وه‌دایه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگ بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌درێ و جێگری ئێستای پارێزگار به وه‌كاله‌ت ده‌كرێته پارێزگار، پێشینان راستیان گوتووه كه ده‌ڵێن: (كه‌ریان پێگا و شایهتمانیشیان پێهێنا) هه‌ڤاڵ ئهبوبهكریشیان به‌و ده‌رده بردووه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و ناشیكهنه پارێزگار، ئه‌وه‌ش رێك وه‌ك ئه‌وه وایه ژنت لێ ماره بكرێ و كه‌سێكی تر به زاوا بكه‌ن.