
كاك نه‌وشیروان پێشه‌كی ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت گوتوومه و نووسیومه له هیچی په‌شیمان نیم و هێشتا زۆرم ماوه بیلێم و بینووسم، چونكه له‌وه دڵنیام ئه‌وه‌ی گوتوومه و نووسیومه هه‌مووی راسته و ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولاش ده‌یڵێم و ده‌ینووسم راسته و تۆمه‌تت بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، ته‌نها له‌وه هه‌ڵه بووم كه پێموابووه تۆ له دژایه‌تی كردنی رێبازی بارزانی نه‌مر خانه‌ی یه‌كه‌مت گرتووه، چونكه ئه‌وه گه‌نده‌ڵ و بێباكهكانی ناو پارتین كه بوار بۆ تۆی قین له دڵ ده‌ڕه‌خسێنن به ئاره‌زووی خۆت به‌سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه و كۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وت و مێژووه جوانه‌دا بڕشێیهوه كه شوێنكه‌وتووانی راسته‌قینه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مر به ده‌ستیان هێناون و تۆماریان كردوون. كاك نه‌وشیوان ده‌زانم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته مێژووی كۆن و نوێی خۆت و هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی دژ به رێبازی بارزانی نه‌مر و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد گێڕاوتن به‌به‌ر چاوتدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، دڵنیام له‌وه‌ی خۆت شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رت نوسیومه و گوتوومه بچوكترین ناڕاستی تێدا نییه، به‌ڵام منیش نكولی له‌وه ناكه‌م كه له‌وه‌دا غه‌درم لێكردووی كه له دژایه‌تی كردنی رێبازی بارزانی نه‌مردا پله‌ی یه‌كه‌مم پێداوی، چونكه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كانی ناو پارتی نه‌بن، به هه‌زارانی وه‌ك تۆ دژایه‌تی رێبازی بارزانی نه‌مریان پێناكرێ، بۆیه لێره‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌م قه‌ره‌بووی ئه‌و غه‌دره‌ت بۆ ده‌كه‌مه‌وه و له‌مه‌ولا گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو پارتی دێنمه پله‌ی یه‌كه‌م و له دژایه‌تی كردنی رێبازی بارزانی نه‌مر پله‌ی دووه‌م به تۆ ده‌به‌خشم. لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم رێبازی بارزانی نه‌مر رێبازی كوردایه‌تییه و مڵكی هیچ حزب و لایه‌نێك نییه، چونكه رێبازی بارزانی نه‌مر حزب گه‌وره‌تره و كۆی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له خۆیدا كۆ كردوونه‌وه، هه‌ر حزب و لایه‌نێكیش له دیدگای روانینه سیاسیه‌كانی بارزانی نه‌مره‌وه بۆ پرسی كورد و دادپه‌روه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانێ، ئه‌و حزب و لایه‌نه ده‌بێته خاوه‌نی كه‌له‌پوور و رێبازی بارزانی نه‌مر و گره‌وه گه‌وره‌كه ده‌باته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێ و گه‌نده‌ڵكاران له چرای رێبازی بارزانی نه‌مر بدات، ئه‌وا كارتی موزایه‌ده له‌ده‌ست نه‌وشیروان و هه‌موو نهوشیروانهكان ده‌ردێنێ و به‌وه‌ش وه‌ك به‌فری به‌ر خۆره‌تاو ده‌توێنه‌وه.