پرسی كورد له نێوان دوو هه‌ڵوێستدا ... سووره مه‌رگه‌یی

تادێ رووداوه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و دوو وڵاتی عێراق و سوریا به تایبه‌تی به‌ره‌و گۆڕاكاری ده‌به‌ن، كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ژێرده‌سته و چه‌وساوه‌ی ناو ئه‌و دوو وڵاته، ئه‌گه‌ر ناوماڵی خۆی ركێنهخات و به كۆده‌نگی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌چێته ناو رووداوه‌كان، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر به ژێرده‌سته‌یی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌بنه‌وه پێخوستی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه زاڵه‌كانی ناو رووداوه‌كان و چارێكی تریش چاره‌نووس و دواڕۆژی له گره‌وی ململانێی دابه‌شكاری ئه‌و دوو وڵاته ده‌نرێته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه: حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له چ دیدگایه‌كه‌وه له‌و گۆانكاریه چاوه‌وان كراوه ده‌ڕوانن و چ ئاماده‌كاریه‌كیان بۆ كردووه؟ گومان له‌وه‌دا نییه كه شڵه‌ژاوی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی عێراق و سوریا له لایه‌ك‌و، توند بوونی شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه و زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر رووداوه‌كان له لایه‌كی تر و، دوودڵی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ئێستا و داهاتووی ئه‌و دوو وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندی كوردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مێژووی قوربانیدان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا و چاوه‌ڕوانیه‌كانی كورد بۆ داهاتوو بۆته مه‌ترسی، ئه‌و دوو هه‌ڵوێستی و ئه‌و روانینیه جیاوازه‌یه كه لایه‌نه سیاسه‌كان بۆ رووداو و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و دوو وڵاته هه‌یانه. هه‌رچی هه‌ڵوێست و روانینی یه‌كه‌میانه، هه‌ڵوێست و روانینێكی نه‌ته‌وه‌ییه و پێداگری له‌سه‌ر به ده‌ستهێنانی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، هه‌رچی هه‌ڵوێست و روانینی دووه‌میشه، هه‌ڵوێست و رونینێكی حزبی و بارگاوی بوو به كۆنه‌قین و ئه‌جێندا و ده‌ست له پشتدانی وڵاتێكی هه‌رێمیشی له پشته، هه‌ڵوێست و روانینی یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دوو هه‌ڵوێستیه و یه‌كخستنی روانینه جیاوازه‌كان، پێیوایه له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێ گه‌لیش بڕیار بدات، هه‌ڵوێست و روانینی دووه‌میش سواری پشتی خواستی حزبی و كۆنه‌قین بووه و ههوساریشی داوه‌ته ده‌ست وڵاته ههرێمیهكه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات له باتی گه‌ل بڕیار بدات، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ند بێ گه‌لیش بڕیار بدات، بۆ بڕیار دانه‌كه مه‌رجی پێشوه‌ختی هه‌یه و پێیوایه ده‌بێ ئه‌و چۆن ده‌خوازێ ئاوا بڕیار بدرێ. گه‌رم بوونی رووداوه‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و ئه‌و دوو هه‌ڵوێستیه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، له ده‌نگ و ره‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد ده‌خوازێ، ئه‌و شه‌ڕه حزبیه هه‌ڵبگرن بۆ دوای گۆڕانكاریه‌كان و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌م له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ راو بڕیاری خه‌ڵك هه‌ڵوێسته حزبیه‌كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، راو بڕیاری خه‌ڵك به ئاڕاسته‌ی دژه سه‌ربه‌خۆییدا بگۆڕێ، ئه‌و كاته‌ش كورد به‌سه‌ر دوو سه‌نگه‌ردا دابه‌ش ده‌بێ و ئه‌و دوو سهنگهریهش هه‌م هێز له‌به‌ر كوردایه‌تی ده‌بڕی و هه‌میش هێز به دوژمنان ده‌به‌خشێ، له حاڵه‌تێكی وه‌هاشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو روویدا، هه‌ڵوێسته حزبیه‌كه بۆ مانه‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی ده‌كه‌وێته‌وه سه‌نگه‌ری دوژمنان و ناچار ده‌كرێ به گژ ئیراده و خواستی گه‌له‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه.