
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره دیاره‌كانی دیكتاتۆر بێ به‌ها كردنی رابردووه و شێواندنی ئێستایه و، وای ده‌رده‌خات كه میژوو له هاتنی ئه‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به رۆیشتنی ئه‌ویش داهاتوو ده‌كه‌وێته ناو گێژاوه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا له چرای ئه‌و راستیه بده‌ین ده‌رده‌كه‌وێ چه‌ندی بۆی كرابێ رابردووی بێ به‌ها كردووه و ئێستای شێواندووه و واشی ده‌رده‌خات دوای ئه‌و كۆتایی دونیایه و راستی گوتن و كاری باش كۆتاییان دێت. ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به كتێبی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین)ی نه‌وشیروان مسته‌فادا بگێڕین، ده‌بینین له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌موو دیكاتۆره‌كانی به‌ر له گه‌یشتن به لوتكه‌ی دیكتاتۆری پێدهناسرێنهوه نووسراوه، نه‌وشیروان مسته‌فا له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه سیاسیه‌دا مێژووی زیاتر له دوو سه‌ده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستانی داوه‌ته به‌ر نه‌شته‌ری دیكتاتۆری خۆی، له میژووی كۆماری كوردستاندا كاتێك دێته سه‌ر باسی ده‌وری بارزانی نه‌مر و گیانبه‌خشینی بارزانیهكا ن و سه‌روه‌ریه‌كانی رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی چۆمی ئاراس، پێی له جه‌رگی خۆی ناوه تا له دوا لاپه‌ڕه و كه‌متر له (10) دێڕدا باسی مێژوویه‌ك ده‌كات كه به ده‌ستپێكی مێژووی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێ. كورد له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا دوو گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان: له كۆندا دوژمنان مێژوویان بۆ نووسیوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش چۆنیان ویستبێ، ئاوایان به دێ‌و كردووه، دووه‌میشیان: له ئێستادا سیاسیه‌كانی میژووی بۆ ده‌نووسنه‌وه و ئه‌وانیش نه‌یار و ركابه‌ره‌كانیان به دێ‌و ده‌كه‌ن و خۆشیان به فریشته پیشان ده‌ده‌ن، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌و به سیاسی كردنه‌ی مێژوودا پێشه‌نگی گرتووه و چۆن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردا بۆته مووی ناو پارووی كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕان، له نووسینه‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیشدا بۆته پێڵوی ناوچاوی نه‌وه‌ی نوێ. ئه‌وه‌ی له كتێبی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین)ه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا یان راستتر بڵێم: به‌ده‌م رێگاوه خوێنڕشتنی مێژوو زۆر سه‌رنجی راكێشام، نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵیداوه چۆن له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستاندا، به‌ده‌م چهواشهكاریهكانیهوه چۆن خوێنی كوردی به ده‌ستی كورد رشتووه، له نووسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی ناوه مێژوو، خوێنی مێژووی رشتووه، بۆیه ئه‌ركی سه‌ر شانی پسپۆڕ و مێژوونووسانه له نه‌وشیروان مسته‌فا بێنه ده‌نگ و ریگه نه‌ده‌ن خوێنی مێژووش بڕێژێ،