
له هه‌ولێر كه‌سێك خه‌ونی ناخۆش ببینێ سۆران عومه‌ری سه‌رۆكی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگا به ده‌رگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڵێ: پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێ و تۆمه‌تی پێشێلكاریهكهش ده‌خاته پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌ی سه‌رۆكی مافی تیرۆریستان، خۆ مریه‌می كچه ون بووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه دوو جار مافی هه‌یه، یه‌كه‌میان وه‌ك مرۆڤ و دووه‌میان وه‌ك ونبوویه‌كی هه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی بۆ نایه ده‌نگ و به‌رگری له مافی ئه‌و كچه ماف پێشێلكاروه ناكه‌ی؟ ده‌ك عه‌مری خۆت و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ و پهرلهمانهكهشت نه‌مێنێ. ئه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌ستای قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستان، ئه‌ی گۆڕانخوازی موزایه‌ده‌چی سه‌ر شاشه‌ی (تی ڤی)یه‌كان، تۆ له كوێی؟ ئه‌ی ناڵێی غه‌در له سلێمانی ده‌كرێ؟ ئه‌ی خۆت نه‌كردووه به پارێزه‌ری سلیمانی و سلیمانیهكان؟! ئه‌ی تۆ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری داهاتووی سلێمانی نیت؟! بۆ هێشتت جارێكی تریش هه‌ولێر غه‌در له سلێمانی بكا و مریه‌می هه‌ڵه‌بجه‌یی له خۆی بگرێ؟ ئێستا ده‌ڵێم: هه‌زار جار ئافه‌رین كاك مه‌لا بةختیار راستت فه‌موو كه گوتت: ناهێلێن ههڵهوهرێكی كۆنه به‌عسی هه‌یبه‌تی سلێمانی بشكێنێ. ئه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و جه‌نابی پارێزگاره‌كه‌ی، مریه‌م هاوشاریتان بوو، 28 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌ناو دوكه‌ڵ و غوباری كیمیا له كه‌سوكاری داده‌بڕا و وه‌ك سه‌دان منداڵی ونبووی تر، دوور له سۆزی دایك و باوكی رۆژانی پڕ له چاوه‌ڕوانی به‌ڕێكرد، ئه‌ی بۆ له شاره‌كه‌ی خۆی میوانداریتان نه‌كرد؟! جه‌نابی پارێزگاری سلیمانی. . تۆ له‌وانی تر به ویژدان تر بووی، چاك نییه تۆ وه‌ك په‌نابه‌رێك رێزت له مریه‌م گرت و وه‌ك ئاواره‌یه‌ك له خێوه‌تگای ئاواره‌كانی سیته‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خیوهتێكت به هه‌دیه پێبه‌خشی، وه‌ڵڵا مریه‌م له هه‌مووتان لیزانتر و وریاتر و به شه‌ره‌ف تریش بوو، هه‌ر زوو مه‌ڵبه‌ندی به ده‌نگه‌وه چوونی كوردانی لێقه‌وماوی دۆزییه‌وه، هه‌ر زوو زانی نێچیرڤان بارزانی برای راسته‌قینه‌ی كچ و كوڕانی ونبووی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو كچ و كوڕانی كوردستانیشه.