بڕیار وایه په‌رله‌مانتارانی خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر یه‌كه‌یان به بڕی 48 ملیۆن دینار وه‌ك موچه‌ی 6 مانگ خانه‌نشینی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر قوت داهاتی خه‌ڵك پاداشت بكرێن.
ئێمه داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناویان له ریزی ئه‌و دوو پڕۆژه یاسایه‌دا هاتووه كه پێشكه‌ش په‌رله‌مانیان كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازات و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران، ئه‌م پاداشته‌و هه‌ر ئیمتیازات و پاداشتێكی دیكه ره‌ت بكه‌نه‌وه كه له داهاتوودا پێیان ده‌درێت، وه ئه‌و ژماره حیسابه بانكییه بلۆك بكه‌ن كه موچه‌و خانه‌نشینی و پاداشته‌كانی ده‌چێته سه‌ر، ده‌نا هه‌موو بانگه‌شه‌و پڕۆژه‌كانتان له درۆیه‌ك زیاتر نه‌بووه له خه‌ڵكتان كردووه.
ته‌نها ئه‌م پاداشته به ئه‌ندازه‌ی زیاتر له موچه‌ی 12 ساڵی كه‌مترین موچه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
23-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
