
کۆبونەوەی بەجینۆساید ناساندنی کەیسی هه ڵەبجەو ئەنفال
لەسەروبەندی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردی لەئەوروپا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە و بەتایبەتی دوابەدوای وتووێژی پاڕلەمانی وێستمینیستەر سەبارەت بەجینوسایدناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە لە کۆتایی مانگی ڕابردودا، بەهاوکاری ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا، پاڕلەمانتاری پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا بەڕێز بۆب دۆڕیس ئامادەکاری کردووە لەپاڕلەمانی سکۆتلەندا بۆ بەجینوساید ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە.
لەنامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا، بۆب دۆریس دەڵێت: "خۆشحاڵم کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی مارس، کاتژمێر ٥ی ئێوارە سەرپەرشتی وتووێژی پاڕلەمان دەکەم و ئومێدەوارم بەزۆرینەی دەنگ ئەم کارەساتە بە جینۆساید بناسێنین. "
تێبینی: هەربەڕێزێک خوازیارە ئامادەی ئەم دانیشتنەی پاڕلەمان بێت، تکایە ناوەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارە
ئەم دانیشتنەی پاڕلەمان ڕاستەوخۆ لەتەلەڤزیۆنی پاڕلەمانەوە پەخش دەکرێت (لینکەکەی لەخوارەوە دەستەبەر کراو)
http://scottish.parliament.uk/newsandmediacentre/3168.aspx
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
