
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 201 كه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سنورداش كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی ئاماره‌كه 51 كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ سلێمانی سنورداش كراون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌ێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، 7588 كه‌س بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڵگه‌نامه‌ی مانه‌وه‌یان پی دراوه، هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا پشكنین بۆ 10281 خه‌ڵكی بیانی كراوه كه هاتوونه‌ته سنوری پارێزگای سلێمانی.
له‌و رێژه‌یه‌ش چوار حاڵه‌تی ئایدز و 209 حاڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر ئاشكرا كراوه.
هه‌روه‌ها 17 ته‌رم ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كراون و 16 ته‌رمیش هێنراونه‌ته‌وه بۆ ناو هه‌رێم.
هه‌ر وه‌ك 49 به‌به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا 48698 كه‌س سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانیان كردووه بۆ رایكردنی مامه‌ڵه یاساییه‌كانیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
