په رله مانی سكۆتله نداو كه یسی به جینۆساید ناساندنی ئه نفال و هه ڵه بجه

په رله مانی سكۆتله نداو كه یسی به جینۆساید ناساندنی ئه نفال و هه ڵه بجه

سه ر له ئێواره ی ٢٦/٠۳/٢٠١۳ له په رله مانی سكۆتله ندا دیبه یتێك سازكرا له سه ر به جینۆساید ناساندنی هه ڵه بجه و ئه نفال كه رێكخرابوو له لایه ن (بۆب دۆرس) ئه ندام په رله مانی سه ر به پارتی نیشتمانی سكۆتله ندا.

شایانی باسه نوێنه ری پارته سیاسیه كانی كوردستان و ره وه ندی كوردی له سنوره كه بانگهێشت كرابوون.

دیاره ئه م هه وڵه ی په رله مانتارانی په رله مانی سكۆتله ندا له دوای په رله مانی سویدو نه رویج و دواترینیان به ریتانیا دێت كه له ٢٨/٠٢/٢٠١۳ ئه نچام درا و كه تیایاندا ئه م كه یسه به جینۆساید ناسێنرا.

ئه م هه وڵه ی په رله مانی سكۆتله ندا یه كه م هه نگاوه له م بواره دا و كه به شێوازێكی جوان باسیان له مێژوی خه بات و نه هامه تیه كان و چه وساندنه وه ی كورد كرد به تایبه ت هه ڵه بجه و ئه نفال، دیبه یته كه ٤٠ خوله كی خایاند و پێنج ئه ندام په رله مان قسه یان كرد كه سیانیان سه ر به پارتی نیشتمانی سكۆتله ندا و یه ك پارتی كرێكاران و یه ك پارتی پارێزگاران بوون، و سوپاسی( بۆب دۆرس ) یان كرد كه ئه م باسه ی هێنایه په رله مان.

چه ند برگه یه ك له ووته ی په رله مانتاره كان:

سكۆتله ندا هه رگیز ئه و كاره ساته ی هه ڵه بجه و ئه نفالی بیرناچێت، كه ٢٥ ساڵ پێش ئێستا رویدا.

پێویسته له م كاره ساته مرۆییه په ند وه رگرین و هه موومان دژی ئه و جۆره كارانه بوه ستینه وه و نه هێڵین هه رگیز هیچ روداوێكی له و شێوه دووباره بێته وه.

كاتی ئه وه هاتوه له نه ته وه یه كگرتوه كان دا بڵێین ئیتر به سه! پێویسته ئه م كه یسه به نێونه ته وه یی بكرێت.

هێشتا شوێنه واری ئه و كاره ساته به پاشماوه كانی ئه و قوربانیانه وه ماوه.

زۆر گرنگه كه نه وه ی داهاتوی ئه م نه ته وه یه ئاگاداربن له وه ی به سه ریان هاتووه.

ئێمه سه ربه رزین به ره وه ندی كوردی له سكۆتلاند، كه له كۆتایی هه شتاكان و نه وه ده كانه وه له گلاسگۆ ده ژین و شوێنیان دیاره و كورده كان سكۆتله ندایان كردوه به ماڵی خۆیان، ئێمه شانازیان پێوه ئه كه ین.

پێویسته ئه م په رله مانه و په رله مانه كانی داهاتوو ئه و كاره ساته یان له یادبێت و به جینۆسایدی بناسێنن.

خه فه ت ئه وه یه ئه و خه ڵكه ی گرفتاربوون و بوونه قوربانی خه ڵكانی بێ تاوان و بێ چه ك بوون.

ئه مانه كورته ك بوون له ووتاری په رله مانتاره كان، هه روها تیشكیان خته سه ر هه رێمی كوردستان و باسی

په یوه ندی باشی نێوان سكۆتله ندا و هه رێمی كوردستان و لێكچونه كانی هه ردوولایان كرد.

شایانی باسه نوسینگه ی به ریتانیای یه كگرتووی ئیسلامی به فه رمی بانگهێشت كرابوون و به رێزیان وێرای ئاماده بوون

ده ستخۆشی تایبه تیان كرد له بۆب دۆرس رێكخه ری دیبه یته كه، به رێزیشیان خۆشحاڵی خۆی ده ربری به ئاماده بوونه كه

ده قی بابه ته كان له م لینكه ی خواره وه ده بینرێت

http://www.scottish.parliament.uk/newsandmediacentre/54725.aspx


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر