بانگه‌واز! ...هه‌شتی مارس له سه‌ده‌ی دووهه‌مدایه و ئێستاش ئێمه چه‌نده ڕێگامان دوور و درێژه!
ژنان و شێوازی هه‌ڵس‌وكه‌وت و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگای كوردی له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، بابه‌ت و ته‌وه‌رێكه كه ساڵیانێكی زۆره له ناو بازنه‌ی ووت‌وێژی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگادا ده‌سوڕێته‌وه و تا كۆ ئێستاش به هۆی زۆر هۆكاره‌وه ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌ره له ناو قه‌یراندا ماوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه ڕۆژ نیه كه ده‌یان كاره‌سات نه‌خولقیت.
سه‌نته‌ری ژنانی كورد به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردن و ده‌ستنیشان كردنی كێشه‌كان و باس له میكانیزمی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه و هه‌ر وه‌ها گرینگی ڕۆڵی سیاسی ژنان و به‌شداریان له سیاسه‌تدا كۆڕیكی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی مارس، كاتژومێری 2ی دوانیوه‌ڕۆ ڕێكخستووه و میوانداری به‌ڕێزان خاتوو نه‌جیبه قه‌ره‌داغی چالاك و تێكوشه‌ر له بواری كێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به گه‌شتی و به تایبه‌ت پرسی ژنان و خاتوو كه‌ژاڵ نوری شاعیر و چالاكی بواری ژنان ئه‌كات و هیوادارین كه ئێوه‌ش به به‌شداری خۆتان كۆڕه‌كه‌مان بڕازێننه‌وه.
ڕۆژی: 10-03-2013
كاتژومێری: 2ی دوانیوه‌ڕۆ
شوێن:
Köln- Porz
Bürgerzentrum Finkenberg
Stresemann Str.6a
51149- Köln
