په‌رلەمانی بەریتانیا ٢٨ی مانگ گفتوگۆ لەسەر جینۆسایدی کورد دەکات

په‌رلەمانی بەریتانیا ٢٨ی مانگ گفتوگۆ لەسەر جینۆسایدی کورد دەکات

سبەی ٢٨ی مانگ لە هۆڵی سەرەکی پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر بابەتی جینۆسایدی کورد دەکرێت بۆ ئەوەی پرسی بە کۆمەڵ کوشتنی ئەو گەلە بە فەرمی بناسێنرێت.دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا بە دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنە دێت کە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژووی ئەلەکترۆنی بە خۆیەوەی بینی کە ٢٧.٦٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی بەریتانیا دەنگیان بۆی دا و تیایدا داوای وەدەستهێنانی دادپەروەریان کرد بۆ قوربانیانی ئەو تاوانانە.ئەو هەڵمەتە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لە لایەن پەرلەمانتاری بە ڕەچەڵەك کورد نازم زەهاوی راگەیندرا وەك هەوڵێك بۆ داواکردن لە حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەی پرسی بەکۆمەڵ کوشتنی گەلی کورد تاوتوێ بکات و ڕاستی ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە گەلی کورد کراون بە فەرمی بناسێنێت.
دانیشتنەکە لە هۆڵی سەرەکی پەرلەمان لە کاتژمێر دوو و نیوی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.سەرکەوتنی دانیشتنەکە و گفتوگۆکان دەبێتە مایەی بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی کورد.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژووی ئەلەکترۆنی مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لە لایەن پەرلەمانتاری بە ڕەچەڵەك کورد نازم زەهاوی راگەیندرا وەك هەوڵێك بۆ داواکردن لە حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەی پرسی بەکۆمەڵکوشتنی گەلی کورد تاوتوێ بکات و ڕاستی ئەو تاوانە بە فەرمی بناسێنێت.لەماوەی یەکساڵەی تەمەنی ئەو هەڵمەتە ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە سەرجەم پارتە سیاسیەکان پشتگیریان لێکرد، بە تایبەت ئەندامانی گرووپی کوردستان لە پەرلەمانی ئەو ووڵاتە، لە نێوانیشیاندا پەرلەمانتاران ڕۆبەڕت هاڵفن و مێگ مون کە لەم دواییانەدا توانیان سەرکەوتوانە ڕەزامەندی لیژنەی کاری پەرلەمان کە بەرپرسیاریەتی بڕیاردانی دابینکردنی دانیشتنی بۆ پرسەکە لە ئەستۆیە وەدەست بێنن بۆ ئەوەی جینۆسایدی کورد بخرێتە ناو ئەجێندای دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە.

پەرلەمانتار ڕۆبەڕت هاڵفن لە دانیشتنی لیژنەکەدا ووتي ئەگەر جينۆسايدي کورد بە فەرمي لە لايەن کۆمەڵگاي نێودەوڵەتيەوە نەناسێنرێت، ئەوا بکوژاني گەلي کورد نادرێنە دادگا و بە سزاي خۆيان ناگەن.لە لاي خۆيەوەش پەرلەمانتار مێگ مۆن ئاماژەي بەوەدا کە گفتوگۆکردن لەسەر جينۆسايدي کورد ڕەنگدانەوەي خۆي دەبێت لەسەر ڕووداوەکاني سوريا.پەرلەمانتار فابيان هاميڵتنيش پشتگيري تەواوي پارتە سياسيەکاني ناو پەرلەماني بەريتانياي بۆ ئەو دانيشتنەي پەرلەمان دووپات کردەوە.پەرلەمانتار جەيسن مکاڕتنيش کە ئەفسەرێکي هێزي ئاسماني بەريتانيا بوو لە زاخۆ لە سەردەمي بەڕێوەبردني ناوچەي ئارام و پاراستني گەلي کورد لە لاي خۆيەوە ووتي دەستنيشانکردني دانيشتنێك بۆ تاوتوێکردني جينۆسايدي کورد لە پەرلەماني بەريتانيا باشترين سەرەخۆشيە لە يادي بيست و پێنج ساڵەي کيميابارانکردني هەڵەبجە.

لە لاي خۆيەوەش خاتوو بەيان سامي عبدالرحمان نوێنەري حکومەتي هەرێمي کوردستان لە بەريتانيا ووتي: " جينۆسايد کارەساتێك بوو کە خەڵکي کوردي تووشي نەهامەتيەکی بێ وێنە کرد.خێزاني کورد بە هۆي ئەو تاوانانەوە لە یەکتر دابڕێندران.کوڕەکان و باوکەکان بە کۆمەڵ کوژران يان زيندە بەچاڵ كران، ژن و مناڵەکانيشمان بە گازي ژەهراوي بۆمباران کران.ئێمە دەمانەوێت جگە لە خۆمان، دۆستەکانيشمان ئەو نەهامەتیەی کە بەسەر گەلەکەمان هاتوون بناسێن بۆ ئەوەي کەس و کاري قوربانيان و ئەوانەي کە لە سەر ژيان ماون ئەو لاپەرە دابخەن، لە هەمان کاتيشدا ببێتە پەيامێك بۆ ئەو ڕژێمە زۆردارانەي کە بير لە بەکارهێناني چەکي کيمياوي دەکەنەوە.با بير لە هەستي کەس و کاري ئەو قوربانيانەمان بکەينەوە کە ئێستا لە بەريتانيا ژيان بەسەردەبەن و خاوەن ڕەگەزنامەي ئەو ووڵاتەن کاتێك لە هۆڵي پەرلەمان دادەنيشن و گوێ لەو دانيشتنەي تايبەت بە جينۆسايدکردني کەس و کارەکانيان دەگرن.  "
نوێنەري حکومەتي هەرێمي کوردستان لە بەريتانيا لە ڕێگاي نامەيەکەوە بە ليژنەکەی ڕاگەياند کە لەم دواييانە هەردوو پەرلەماني سوێد و نەرويژ گفتوگۆيان لەمەڕ جينۆسايدي کورد کرد.ئەوەشی ڕاگەیاند کە ڕەوەندي کورديش لە بەريتانيا پرسياري ئەوە دەکات ئاخۆ بۆچي پەرلەماني بەريتانيا بە هەمان کار هەڵناستێت.
شاياني باسە لە مانگي کانووني دووەمي ئەمساڵدا حکومەتي بەريتانيا لە وەڵامنامەيەکدا بۆ هەڵمەتي کۆکردنەوەي واژووي ئەلەکترۆني ڕايگەياند کە گەلي کورد لە عيراق زياترين پشکي نەهامەتي و کارەساتەکانی بەرکەوتووە.بەڵام لە هەمانکاتدا بەياننامەکەي حکومەتي بەريتانيا ئاماژەي بەوە داوە کە کاري حکومەت نيە بڕيار لەسەر ئەوە بدات ئاخۆ ئەو کارەساتانەی کە گەلي کورد دووچاری بووەتەوە دەکەونە ژێر بابەتي جينۆسايد يان نا، لەبەر ئەوەي ئەو بابەتە پرسێکي ياسايي ئاڵۆزە.
دانيشتني پەرلەماني بەريتانيا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسي جينۆسايدي کورد لەوانەيە هاني حکومەتي ئەو ووڵاتە بدات بۆ ئەوەي هەڵوێستەکەی خۆی لەمەڕ ئەو پرسە بگۆڕێت


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر