به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
18ی ئایاری 213، سلێمانی – هه‌رێمی كوردستان: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانه له ڕه‌فتارو بانگه‌شه‌ی هه‌ندێ كه‌س كه وه‌ك لایه‌نگری حزبه‌كان خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و بانگه‌شه بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر میدیاكاران ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان به‌كردار په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو ڕواڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵی رووداو ده‌ركه‌وتن و نیشانه‌كانی فراونبونیشی نیگه‌رانی كردین.
به‌هرۆز فه‌ره‌یدون، رۆژنامه‌نوس له تۆڕی میدیای رووداو به میترۆی راگه‌یاند ئه‌وان بۆ روماڵكردنی كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك لایه‌نگرانی یه‌كێتی كه بۆ ده‌ربڕینی خۆشی خۆیان به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تازه له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕژابونه شه‌قامی سالم سه‌رقاڵی كاركردن بوین، وتی"ڕێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی هێرشكرایه سه‌رمان" جه‌ختیكرده‌وه" نزیكه‌ی پانزه كه‌س به دار‌و شه‌ق و زلله لێیانداین."
كۆژین سه‌ردار، وێنگری ئه‌و كه‌ناڵه به میترۆی وت "كه په‌لامار دریان خۆم دابوو به‌سه‌ر كامێراكه‌مدا به‌ڵام ئه‌وان كۆمه‌ڵێكی زۆر بوون وایرلێسی كامێراكه‌یان شكاند و میمۆری كامێراكه‌یان برد" جه‌ختیكرده‌وه "داوام له پۆلیس كرد هاوكاریمان بكه‌ن ئه‌وه‌نه‌م زانی ده‌ستیان بادام وخستمیان به‌سه‌ر زه‌ویدا."
له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبووك، ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی رۆژنامه‌نامه‌نوس له رۆژنامه‌ی ڕووداو له نامه‌یه‌كیدا بۆ ڕای گشتی رایگه‌یاند دوای پوَسته‌كه‌ی دوێنی شه‌وم، له فه‌یسبوك نامه‌م بۆ دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ ده‌كه‌ن، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم له‌م چركه‌یه‌وه هه‌ر شتێك ده‌رهه‌ق به من بكرێت ئوَباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه." رێبوار دوێنێ شه‌و له ئه‌كاونتی خۆی نوسیبوی "ئه‌و ته‌قانه بۆ مردنی تاڵه‌بانییه یان بۆ وێنه‌كانی ساڵێك به‌ر له ئێستای؟"
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ نیگه‌رانه له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ندێ كۆمێنت له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی " هه‌ركه‌س په‌یامنێرێكی ڕووداوی بینی كامێراكه‌ی لێسه‌نێت، چونكه به‌شه نه‌وتی خۆیه‌تی و حه‌ڵاڵ ڕه‌وایه."
میترۆ په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كرد، به‌رپرسێك له‌و مه‌ڵبه‌نده به میترۆی وت "ئێمه كه چوینه ناو كێشه‌كه هه‌موو شتێك ته‌واو بووبوو به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانیان ئێمه هاوكاریمان كرد و خۆشیان دوا ئه‌وه هاتون سوپاسیان كردوین" جه‌ختیكرده‌وه"كێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خێزانێكدا بووه نه‌ك ئێمه‌و پۆلیس، براده‌رانی ئێمه ناوبژیكاربوون بڕوا ناكه‌ین پاش ئه‌و هه‌موو هاوكاریكردنه‌یان ئه‌مه قسه‌یان بێت."
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ تۆڕی میدیای رووداو له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای گوزارشتكردن له دڵخۆشیان به‌رامبه‌ر به هه‌واڵی ته‌ندروستی مام جلال رایگه‌یاند "تۆڕی میدیای ڕووداو له ڕووی هه‌ست زانیارییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌و ڕاو كۆمێنتانه ناكات كه له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی روداوه‌وه له باره‌یه‌وه نوسراون و گوتراون" هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه" له ئێستاشه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار ده‌زانین به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه بكرێته سه‌ر په‌یامنێرو كارمه‌ندو نوسینگه‌كانمان."
میترۆ داواده‌كات بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی چاكبونه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق بكرێنه بۆنه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری توندوتیژی و یه‌كترسڕینه‌وه هه‌روه‌ك ببێته فاكته‌رێكیش بۆ پێداچونه‌وه به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ده‌یه‌وێت خۆزگه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ك هه‌واڵ به هاوڵاتیان بفرۆشێت.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ره‌حمان غه‌ریب ـ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ - 07701523300
ئاوات عه‌لی ـ ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ – 07701435822
نیاز عه‌بدوڵا ـ ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ـ 07504617014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
