ڕاگه‌یاندنێك له ڕێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان..
له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان، ژورێكی ته‌رخانكردوه بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكانی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ی 2013 چه‌ند جارێك رێگری له رۆژنامه‌نووسان كراوه، له رووماڵكردنی كۆبوونه‌وه‌كان.ئێواره‌ی سێشه‌مه به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌نجه‌ره‌ی ژوری رۆژنامه‌وانان ره‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن وێنه‌ی شوێنی دانیشتنه‌كان بگرن.هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه 13/2/2013، بؤ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك رێگری له چوونه ناوه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بۆ په‌رله‌مان كراوه.
وه‌ك ڕێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له بنه‌ڕه‌تدا به به‌شێك له پێشێلكردنی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و به كارێكی دوور له پره‌نسیپه‌كانی ئازادی داده‌نێین.پێمانوایە هەوڵی بەسیستەمکردنی رێگرتنە لە رۆژنامەنوسان، بۆئەوەی روماڵی ئەو روداوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییانە بکەن لە کوردستان.پێشمانوایه، كه ره‌شكردنی ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی، كه رۆژنامه‌نووسان هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی لێ ده‌بینن، هه‌روه‌ها كوژاندنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن له رۆژنامه‌وانان.مانای سڕٍینه‌وه و ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه دیموكراسی و ئازادیه‌یه، كه په‌رله‌مان شانازی پێوه ده‌كات ! ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسای 35ی كاری رۆژنامه‌نووسیه له كوردستان.بۆیه داوا له ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ین به مانگرتن و بایكۆتكردنی په‌رله‌مان له ڕووماڵكردنی دانیشتنه‌كان، ئیدانه‌ی حه‌زی ژووره تاریكه‌كان بكه‌ن...
ڕێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان
هه‌ولێر چوار شه‌ممه 13ی شوباتی 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
