ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی پارتی چه‌پی كوردستان
دوابه‌دوای ساتێك وه‌ستانی ماته‌مینی بۆ گیانی پاكی شه هیدانی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه وێسته‌یه‌كی جدی له‌مه‌ڕ كاره‌ساتی تیرۆر كردنی شه‌هید (ساكینه چانسز) و هاوڕێكانی كرا و ئه‌و كاره تیرۆریستییه قێزه‌ونه‌ی دوژمانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان به توندی مه‌حكوم كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و ئاشكرا كردنی تیرۆریستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ه‌ی به ڕێكاری یاسایی به سزای خۆیان بگه‌ن.
بارودۆخی جیهانیی و ته‌شه‌نه سه‌ندنی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی له ژێر باڵی سیستمی سه‌رمایه‌داریی نێوده‌وڵه‌تیی چاوچنۆكدا كه له هه‌نارده‌كردنی جه‌نگ بۆ وڵاتان و نائارامی و پشێوی خستنه‌وه و داڕوخانی ئابوری و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری و بێنه‌وایی و پیسبوونی ژینگه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه بوو، له دواییدا گۆڕانكارییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ڕابوونی خه‌ڵك به ڕووی ڕژێمه دیكتاتۆرییه شمولییه‌كان و (به‌هار) ی عه‌ره‌بی و قۆستنه‌وه‌ی له لایه‌ن گروپ و حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه به گه‌رمی تاوتوی كرا، ڕه‌وشی نائارامی سوریا و كوشتار و پێشێكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رهه‌ڵستكاریی سوریا خرایه به‌ر باس و له هێرش و په‌لاماری ڕه‌گه‌زپه‌رستیی كه هه‌ندێك تاقم و لایه‌نی وابه‌سته به ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه بۆ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌مان له (سه‌رێكانی) ی خۆرئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌دری ڕیسوا كرا و پشتیوانیی پارتمان بۆ به‌ره‌نگاری و به‌رخودانه‌كانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له خۆرئاوا به گه‌رمی دوپات كرایه‌وه.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارگرژییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكاری و ده‌سدرێژییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی بۆ سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیجابی بۆ كرا و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی مالكی و داروده‌سته‌كه‌ی بۆ به‌رپا كردنی ئاشوب و شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه تێكه‌ڵه‌كان) له لایه‌ن مالكییه‌وه به پێشێلێكی ئاشكرای ده‌ستور و دژایه‌تی ماده‌ی 140 دانرا و هاوپشتیی ته‌واوی پارتمان بۆ هه‌ر ده‌سدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن ڕژێمه دیكتاتۆره نه‌ژادپه‌رسته‌كانی سوریا و عێراق و ئێران و توركیاوه ڕاگه‌یه‌نرا و له هه‌مان كاتدا به وردی چاودێری كردنی دانوستانه‌كانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا به باش زانرا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له باكور.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆن به چڕی تاوتوی كرا و پاراستنی یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كان و یه‌كگوتاری و هاوهه‌ڵوێستیمان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره نه‌خوازراه‌كان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زانرا، له هه‌مان كاتدا به نیگه‌رانییه‌وه ڕه‌خنه ئاراسته‌ی دوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه و هه‌نگاوه سسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێڵانی ڕۆتین و بیرۆكراسیه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و خه‌رج كردنی بودجه به شێوه‌یه‌كی ڕوون و عادیلانه كرا و پێویستیی په‌له كردن له چاره‌سه‌ری ته‌نگژه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم كرایه‌وه.
له بواری رٍِێكخستن و كاری ئایینده‌ی پارته‌وه، به شێلگیرییه‌وه ده‌ست خرایه سه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و به گیانی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له خۆگرتنه‌وه بۆ به‌ره و پێشبردنی كاروباری داهاتوو وێسته‌ی جدی كرا، كه‌شێكی دیموكراسی باڵی به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌دا كێشا و به كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ و چاره‌نوسسازه‌وه كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات.
1 \ 2 \ 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
