مەراسیمی یادی ٢٥ساڵەی هەڵەبجەوئەنفال لە ئۆتاوا ڕێزی لێگیرا.

مەراسیمی یادی ٢٥ساڵەی هەڵەبجەوئەنفال لە ئۆتاوا ڕێزی لێگیرا.

 بۆڕێزگرتن لەسەرجەم قوربانیانی سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەرزپەرستی ڕژێمی بەعس لەعیراق لەبەرامبەر نەتەوەی کورد، وگیانبەختکردوانی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال وکارەساتی هەڵەبجە.مەراسیمێکی شایستە وگردبوونەوەیەک لە شاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کوردانی ئەوشارەودەوروبەری، و هەروەها ئازادیخوازان لەنەتەوەی تربەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بەبەڕێوەبردنی (ئاسۆفەرەج) دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان، بەساتێک بێدەنگی بۆڕێزگرتن لەگیانبەختکردوانی ڕێگای ئازدی دەستیپێکرد.

شەهرام شوکاکی هونەرمەندی میوسیک بەسازودەنگە بەسۆزەکەی ٤پارچەمیوسیک وگۆرانی مەراسیمەکەی ڕازاندەوە.

 

موحسین ئەسکەندەری بەناوی لیژنەی ئامادەکاری ئەویادە ووتەیەکی پێشکەش کرد.کە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئایا بۆهەڵەبجە هەلبژێردرا بۆبۆمبارانکردنی بەچەکی کیمیاوی، وەبۆلەوکاتەدا؟هەروەها ئاماژەی بە بۆردومانی سەردەشت ودەوروبەری کردلەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێران .وە چۆن گوردانی شوان( کۆمەڵە) لەونێوەدا ٧٢پێشمەرگەیان گیانیان بەختکرد، لەکاتێکدا هێزە بەرهەڵستکارەکانی دیکەی کوردی لەو ناوچەیەدابوون، بەڵام تەنها ئەو پۆلە لە پێشمەرگە تێداچوون.

مریەم عبدالرحمن بەخوێندنەوەی ٢پارچەهۆنراوەی شاعیر عبدڵاسلیمان( مەشخەڵ) کە تایبەت بوو بەسەردانەکەی کۆڵن پاوڵ ( وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا) بۆ هەڵەبجە.کەپەیامێک بوو بۆ دووڕوویی سیاسەتە بەرژەوەندخوازیەکانی ئەمەریکا و تەواوی هێزەکانی دیکە.

هونەرمەندی شێوەکار( مەحمود سیامەنسوور) بەپێشانگایەکی لەژێر ناوونیشانی( مۆسیقای هەڵەبجە) لە هۆڵەکە پێشکەش کرد.ڕەنگەکانی ناوتابلۆکان ئاماژەیان بەتێکچوونی ژینگەی هەڵەبجە دەکرد.

 

(فەریدە وەکیلی) بەپارچە هۆنراوەیەکی شاعیر( ڕەحیمی لوقمانی) بۆ سەرهەڵەبجە، بەدەنگە بەسۆزەکەی کۆڕەکەی ڕازاندەوە.

لەبەشێکی دەیکەی بەرنامەکەدا چەند پرسیارێک وسەرنجێک لەسەر دۆزی بەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجەوئەنفال لەلایەن( ئاراس ڕەشید)ەوە ووروژێندرا.

کچەلاو( شانۆ جەلال) هۆنراوەیەکی شاعیر(ڕێباز حەسەن) ی پێشکەش کرد بەناوی (مەرگی سێو).

(حسن شافعی) شاعیرودەنگخۆش بەهۆنراوەیەک و سەرنجێکی بۆ کۆڕەکە، کەتێیدا ئاماژەی بەوکەسانەدا کەبۆیان پرسیار بووە کێ ئەم یادەبەڕێوەدەبات؟ کەدیارە مەبەست لەلایەنی سیاسی بووە.

کۆڕەکە بەگۆرانی(گەڕانەوەی دارهەنارەکان) کەلەلایەن( عەدنان کەریم، کانی، ڕەزازی وجوان حاجۆ)ەوە گوترابوو و لەگەڵ پێشکەش کردنی چەپکەگوڵ بۆ هەندێک لەوبەڕێزانەی کۆڕەکەیان ڕازاندبۆوە.لەگەڵ ووتەی کۆتایی لیژنەی ئامادەکاری ئەو یادە.

شایانی ئاماژەکردنە، کە بەڕێوەبەری بەرنامەکە کاک ئاسۆ بەدرێژایی بەرنامەکە ناوبڕەکانی بەهۆنراوەوزانیاری وئاماروداتا پڕکردبۆوە.

هەروەها هونەرمەندی دەرهێنەر( جلال قادر) بەهەڵبژاردنی میوسیک وگۆرانی و سەرپەرشتیاری تەکنیکی دەنگی یادەکەبوو.

لیژنەی ئامادەکاری مەراسیمی یادی هەڵەبجە لەئۆتاوا/کەنەدا.

١٨ی مارس.٢٠١٣


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر