چه‌ند رێنماییه‌ك له لایه‌ن ده‌زگای گشتی كاروباری مین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی
هاووڵاتی به‌ڕێز:
1. هه‌رگیز به‌بێ پرسیاركردن مه‌چۆ بۆ ناوچه‌یه‌ك كه پێشتر نه‌چووبیت و شاره‌زا نه‌بیت، هه‌میشه پرسیار له چه‌ند كه‌سێكی شــــاره‌زای ناوچه‌كه بكــه چونكه هه‌ندێك له ناوچه مینڕێژكراوه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یان نییه و زۆربه‌ی جاریش مینه‌كان دیارنین و له ژێرزه‌ویدان، یان به گژوگیاو قوڕو لیته داپۆشراون.
2. هه‌رگیز نزیكی ناوچه‌یه‌ك مه‌به‌وه كه سێگۆشه‌ی سوور، به‌ردێك به بۆیه‌ی سوور ره‌نگ كرابێت و له‌سه‌ری نوسرا بێت BM ، داری سه‌ر سوور، كه‌ڵه‌كه به‌ردی تێدابێت یا سه‌ربازگه‌ی كۆن و ره‌بایه و ئه‌و شوێنانه‌ی رۆژێك له رۆژان شه‌ڕی تێدا كراوه یان شوێنێك كه ئێسك و پروسك، ته‌لی دڕكاوی یان كه‌لوپه‌لی پاشماوه‌ی شه‌ڕی تێدابێت.
3. ئه‌گه‌ر مین، ته‌قه‌مه‌نی، یان شتێكی نه‌ناسراوت بینی، لێی نزیك مه‌به‌وه، هه‌وڵی ده‌ستكاریكردنی مه‌ده، شتی وه‌ك (دار، به‌رد، ئاسن..) ی تێ مه‌گره چونكه ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌یان و رووداوی ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به ده‌زگای گشتی كاروباری مین بكه.
4. له كاتی چوونت بۆ (سه‌یران، له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵات، كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاره یان هه‌ر كارێكی تر) ، هه‌وڵ بده له‌و شوێنانه‌ی كه گومانی هه‌بوونی مین یـــــــان ته‌قه‌مه‌نییان لێ ناكرێت چالاكییه‌كه‌ت ئه‌نجام بده.
5. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرانێكی پڕ له خۆشی و شادی به‌سه‌ر به‌ری هه‌رده‌م له ناوچه مینڕێژكراوه‌كان دوور بكه‌وه.
6. له‌ناوچه پیسبووه‌كان به مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌وڵبده له رێگای سه‌ره‌كی و گشتییه‌كان لانه‌ده‌یت، هه‌تا بۆ كاری پێویستیش له شۆسته‌ی دیاریكراو زیاتر دوورمه‌كه‌وه.
7. له‌ناوچه پیسبووه‌كان به مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌وڵبده پێش رۆژئاوابوون بگه‌رێیته‌وه شوێنی خۆت چونكه له‌شه‌ودا نا‌توانیت ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت و مه‌ترسیدار جیابكه‌یته‌وه.
8. به هۆی شه‌پۆڵه‌كانی به‌فروباران مینه‌كان له شوێنه به‌رزه‌كان غلۆر ده‌بنه خواره‌وه‌و ناوچه سه‌لامه‌ته‌كان پیس ده‌كه‌ن به مین، بۆ هیچ مه‌به‌ستێك نزیكی ئه‌و چه‌م و رووبارانه مه‌كه‌ون كه ده‌كه‌ونه دامێنی شاخه مینڕێژكراوه‌كانه‌وه.
9. ژماره‌ی مۆبایلی په‌یوه‌ندیكرنی ده‌زگای مین له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت تۆماربكه تا له كاتی پێویستدا بتوانی به ئاسانی په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌یت.
پارێزگای هه‌ولێر: 0750 451 1172 ، 0750 728 6431
پارێزگای سلێمانی: 07705499669، هێڵی به‌خۆڕایی 234
پارێزگای دهۆك: 0750 448 9806، 0750 464 2094
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
