ڕونکردهوهیهک له یەکێتی مامۆستایانی کوردستان /لقی ئەڵمانیا
مامۆستا ئەو مرۆڤە پیرۆزەیە، کە سەدان جیل پەروەردە دەکات، چەندین کەسی مەزن دەکاتە دیاریی کۆمەڵگە، چرای ڕووناک کەرەوەی ڕێگا تاریک ودژوارەکانە، دڵی زیندووی هەموو شۆڕشێک و ڕێنیشاندەری شۆڕش گێڕانە
مامۆستایانی کوردیش لە هەندەران، وەک درێژە پێدەری خەباتی چەندین ساڵەی هاوپیشەکانیان، پێشمەرگە ئاسا بە دڵێکی فراوان و گیانێکی خۆبەخشانە و خۆ نەویستانەوە لە وڵاتە جیا جیاکانی دەرەوەی کوردستان، خەبات دەکەن لە پێناو پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەکەیان لە نەمان و توانەوە لە نێوان کلتوورە جۆراوجۆرەکان دا، بەوەی کە منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین ومێژوو و جوگرافیا وکلتووری نەتەوەکەمان دەکەن، بێ گوێ دانە سەرقاڵی وژیانی تایبەتی خۆیان
بەڵام جێی داخە، وەک ئاشکرایە، لە هەموو ئان و ساتک دا، کەسانێک هەڵدەکەون، کە خۆیان خاوەنی کەسایەتیی لاوازن، نەکردەن، هیچ هەست بە لێ پرسینەوە ناکەن، تەنانەت بەرامبەر بە ویژدانی خۆشیان. تەنها کاریان ئەوەیە، کە هەوڵی دڵسۆزان بەرامبەر بە نیشتمان و گەلەکەیان پووچەڵ بکەنەوە . هەڵبەتە مامۆستایانی دڵسۆزو خۆبەخشی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیادا، کەوتوونەتە بەر ئەو هەوڵە شەڕەنگێزیانە
ئێمە وەک دەستەی بەڕێوە بەرایەتیی یەکتیی مامۆستایان لە ئەڵمانیا، ئیدانەی هەموو ئەو پڕوو پاگەندانە دەکەین، کە ماوەیەکە لێرەو لەوێ، بەرامبەر بەم دڵسۆزانە وبە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەکرێت، بە تۆمەتیی جیا جیای وەک بە حیزبیی کردنمان ووەرگرتنی مووچە لە لایەنی حیزبیی یان حکوومیی و بە فیڕۆدانیی بڕێک یارمەتیی، کە بۆ بەڕێوەبردنیی کۆنفرانسیدووەمی یەكێتیی مامۆستایان خەرج کرابوو.،
لێرەوە دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە، کە بە تەواوەتیی بێ بەرین لە بوونی مووچە، لە هەر کەس و لایەنێک، تەنانەت لە حکوومەتیی هەرێم ووڵاتی ئەڵمانیاش. لە هەمان کاتتدا بێ لایەنیی یەکێتیی مامۆستایانیش دووپات دەکەینەوە، لە هەموو حیزبێکی سیاسیی. سوپاسی هەموو دڵسۆزێک دەکەین، کە بە ماددی و معنوی هاوکاریی سەرکەوتنیی پرۆسەی خوێندنی وانەی کوردیی دەکەن، بۆ جارێکی تر دوپاتی دهکهینهوه یارمەتیمان وهر نهگرتوه. . . تهنیا. . . بۆ کۆنفڕانسی دووی مامۆستایان
نهبێ ئهویش، پسووڵەی خەرج کردنەکەشی لە لای هەموو ئەندامانی دەستە پارێزراوه.
ههتا مناڵێکی کورد له تاراوگه پێوستی بهئێمهبێت ئامادهین بێ بهرا مبهر خزمهت بکهین
لەگەڵ ڕێزمان دا
04/04/2013 دهستهی بهڕیوهبهری سکرتاریهتی یهکێتی مامۆستایان لقی ئهڵمانیا
