ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی بەڕێوەبەری سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان - لقی ئەڵمانیا وە

ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی بەڕێوەبەری سکرتاریەتی یەکێتی   مامۆستایان - لقی ئەڵمانیا وە

 مامۆستا ئەو مرۆڤە پیرۆزەیە، کە سەدان جیل پەروەردە دەکات، چەندین   کەسی مەزن دەکاتە دیاریی کۆمەڵگە، چرای ڕووناک کەرەوەی ڕێگا تاریک و دژوارەکانە، دڵی   زیندووی هەموو شۆڕشێک وڕێنیشاندەری شۆڕشگێڕانە

مامۆستایانی کوردیش لە هەندەران وەک درێژە پێدەری خەباتی چەندین   ساڵەی هاوپیشەکانیان، پێشمەرگەئاسا بە دڵێکی فراوان و گیانێکی خۆبەخشانەو   خۆنەویستانەوە لە وڵاتە جیاجیاکانی دەرەوەی کوردستان، خەبات دەکەن لە پێناو پاراستنی   زمان و کلتووری نەتەوەکەیان لە نەمان و توانەوە لە نێو کلتوورە  جۆراوجۆرەکاندا، بەوەی کە منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین ومێژوو و جوگرافیاوکلتووری نەتەوەکەمان دەکەن، بێ گوێ دانە سەرقاڵیی وژیانی تایبەتی خۆیان

بەڵام جێی داخە، وەک ئەشکرایە لە هەموو ئان و ساتێک دا، کەسانێک هەڵدەکەون، کە خۆیان خاوەنی کەسایەتیی لاوازن، نەکردەن هیچ هەست بە لێپرسینەوە ناکەن، تەنانەت بەرامبەر بە ویژدانی خۆشیان.تەنها کاریان ئەوەیە، کە هەوڵی دڵسۆزان بەرامبەر بە نیشتیمان و گەلەکەیان پووچەڵ بکەنەوە.هەڵبەتە مامۆستایانی دڵسۆزو خۆبەخشی کورد لە وڵاتی ئەمانیادا، کەوتوونەتە بەر ئەو هەوڵە شەڕەنگێزانەیە

ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەری سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایان /لقی ئەڵمانیا، ئیدانەی هەموو ئەو پڕووپاگەندانە دەکەین کە ماوەیەکە لێرەو لەوێ بەرامبەر بەم دڵسۆزانە دەکرێت بە تۆمەتیی جیاجیای وەک، بەحیزبیی کردنمان و وەرگرتنی مووچە لە لایەنیی حیزبیی یان حکوومیی و بە فیڕۆ دانی بڕێک یارمەتیی، کە بۆ بەڕێوەبردنیی کۆنفرانسیی دوەمی ئەکێتیی مامۆستایان خەرج کرابوو..

لێرەوە دەمانەوێت ئەو ڕوون بکەینەوە کە بەتەواوەتیی بێ بەرین لە بوونی مووچە لە هەر کەس و لایەنێک، تەنانەت لە حکوومەتیی هەرێم و وڵاتی ئەڵمانیاش، لە هەمان کات دا بێ لایەنیی یەکێتی مامۆستایانیش دووپات دەکەینەوە، لە هەموو لایەن و حیزبێکی سیاسی، سوپاسی هەموو دڵسۆێک دەکەین کە بە ماددی مەعنەوی هاوکاریی سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنی زمانی کوردی دەکەن، بۆ جارێکی تریش دووپاتی دەکەینەوە کە یارمەتیمان وەرنەگرتووە ...تەنیا...بۆکۆنفرانسی دووەمی مامۆستایان نەبێت، ئەویش پسووڵەی خەرج کردنەکەی لە لای هەموو ئەندامانی دەستە پارێزراوە.

هەتا مناڵێکی کورد لە تاراوگە پێویستیی بە ئێمە بێت، ئامادەین بێ بەرامبەر خزمەت بکەین

 

دەستەی بەڕێوەبەری سکرتاریەتیی یەکێتی مامۆستایان /لقی ئەڵمانیا

22.04.2013


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.