
له به‌رواری 20-11-2009 وه‌ك چه‌ند هاوڵاتیه‌كی ناوچه كیمیاباران كراوه‌كانی كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه، گۆپته‌په، بالیسان، سێوسێنان، دۆڵی جافایه‌تی و دۆڵی ئاكۆیان له‌هه‌وڵی تۆماركردنی ڕێكخراوه‌كه‌مانداین، به‌ڵام به‌هۆی ڕۆتین و ڕێگریه‌كان و نه‌بونی یاسایه‌كی كارا ئه‌م هه‌وڵه‌مان بێ ئه‌نجام بوو كه ده‌بوایه به‌پێی یاسا له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا وه‌ڵامی تۆماركردنه‌كه‌مان وه‌رگرتبایه، هه‌ربۆیه له‌باری یاساییه‌وه (ڕێكخراوی سپی) به تۆماركراو ئه‌زانین و ئاماده‌ین به‌یاسا كارپێكراوه‌كان و ده‌ستوری عێراق داكۆكی له‌مافی خۆمان بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ 29-12-2012 به‌پشتبه‌ستن به یاسای ژماره 1 ساڵی 2011 رێكخراوه‌كه‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌ركاتێكیش فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان كارا بوو ئه‌وا خۆمانی له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنین و ناكارابونیشی هه‌تا ئێستا له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌ماندایه.
وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كیش بۆ یادی 25 ساڵی كیمیابارانكردنی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردوستان له ڕێكخراوی سپی چه‌ندین چالاكی وپلانمان ئاماده‌كردوه‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به شێوازێكی جیاواز له كاری ڕێكخراوه‌یی كه هه‌تا ئێستا باوبووه له كوردستان، پرۆژه‌و كاره‌كانی خۆمان ڕێكبخه‌ین و داكۆكی بكه‌ین له دۆسیه‌ی كیمیاباران و ئه‌نفال و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌و ناوچانه.
ئامانجمانه له‌ناوخۆ تاوانی كیمیاباران ببێته پرسێكی نیشتمانی و له ئاستی جیهانیش وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی بناسێنین، له ڕێگه‌ی كاركردنی چالاكانه‌تر بۆده‌ستنیشانكردنی گرفته مرۆییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌و دۆكۆمێنتكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌قوربانیان به‌جێماون یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆماركراون، به گرتنه‌به‌ری هه‌وڵی زانستیانه بۆئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی زانستی ومرۆیی، هه‌روه‌ها ئامانجمانه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌پاڵ تاوانی ئه‌نفالدا به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ بكرێته چه‌قی به‌جینۆساید ناسادنی ئه‌وكرده‌وه كۆكوژیانه‌ی له‌ساڵانی 1987-1988 له‌م ناوچانه‌ی ئێمه‌دا ڕویانداوه.
سوپاسگوزارین بۆكۆی ئه‌و ڕێكخراو‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه بۆ هه‌مان ئامانج و مه‌به‌ست كاریان كردوه و كار ئه‌كه‌ن وه‌ڕێكخراوه‌كه‌مان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردوستان.
له‌م ڕێگایه‌شه‌وه په‌یامی ئاشتی و ئاسایش دوپات ئه‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ببینه به‌شێك له فشاره سه‌رانسه‌ریه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ له‌جیهاندا.
وه‌ك ده‌سپێكی ئه‌م جۆره چالاكیانه‌ش 29-12-2012 كۆڕێكی تایبه‌تی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ڕێكئه‌خات بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كان و نمایشكردنێكی دۆكیومینتاری.
ناوی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر:
حمدڕمین لاسه، توانا مێلح (دۆڵی بالیسان)
زریان عبدالرحمن (رواندوز / دۆلی ئاكۆیان)
هێمن عبدولڵا، هونه‌ر سالار (گۆپته‌په) .
حه‌سه‌ن عه‌بدالكه‌ریم، حسن مسته‌فا (سێوسێنان)
ئاوات قادر، ئه‌كره‌م عه‌لی حسیب (دۆلی جافایه‌تی و شارباژێر) .
دلاوه‌ر حیده‌ر، قیێر رحمن، فلاح مرادخان (هه‌ڵه‌بجه)
عمر محمد (چالاك له‌بواری جینۆساید)
بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر:
عمر محمد
07701520287
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
