
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی20.01.2013 كاتژومێری 2:30 دوانیوه‌ڕۆ كۆڕێك له لایه‌ن سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن به ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی به یادی سێ شۆڕه ژنی كورد، سێ پێشه‌نگی خه‌باتی گه‌لی كورد، هه‌ڤاڵ سه‌كینه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه مه‌مكه‌كانیان ده‌بڕی هاواری نه‌كرد، هه‌ڤاڵ ڤیدان كه له ساڵڕۆژی له دایك بوونیدا ئاماده‌كاری بۆ به خاك ئه‌سپاردنی ده‌كرا و هه‌ڤاڵ له‌یلا كه له‌یلا ئاسا ئه‌وینی نیشتمانی له گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵ، ده‌ستی پێ كرد و پاشان چه‌ند هاوڕێیه‌ك به پێشكه‌ش كردنی شیعر و په‌خشان و كورته‌یه‌ك له باسی ژیانی ئه‌م ئازیزانه درێژه‌یان به به‌رنامه‌كه دا و ئه‌م به‌شه له به‌رنامه‌كه به ئیدانه كردن و شه‌رمه‌زار كردنی ڕووداوێ" رۆبوسكی پاریس" و ئه‌م جۆره كرده‌وه درندانه‌یه كه به‌رده‌وام له لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی كورد كاره‌سات ده‌خولقێنێت و به ده‌ربڕینی هاووخه‌می و سۆزی كورده‌كانی پارچه‌كانیتری كوردوستان كۆتایی پێهات و له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كه‌دا نوێنه‌ر و ووته‌بێژی لینكه‌كان به ناوی هاوڕێ ئایتن كاپلان له شاری كۆڵن وتارێكی زانستیانه‌ی له سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ی دابه‌ش بوونی نوێنه‌ره‌كان له قه‌زاكانی وڵاتی ئا‌ڵمانیا و شێوازی جوراوجۆری ده‌نگدان له‌م وڵاته‌دا و ئه‌وه‌ی كه بۆ گرینگه ئێمه وه‌ك هاووڵاتی بیانی له ده‌نگداندا به‌شداری بكه‌ین پێشكه‌ش كرد و پاشان له دوای پشویه‌ك به به‌شی پرسیار و وه‌ڵام تا كاتژومێری 6 ی ئیواره درێژه به به‌رنامه‌كه درا.
21.01.2013
سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن وڵاتی ئا‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
