بانگەوازیك لە گرۆپی ژیان ەوە بۆ رای گشتی

لەئەنجامی هەوڵ و ناڕەزایەتی بەردەوامی گروپی ژیان و پشتیوانی لایەن و کەسانی ئازادیخوازاز لە کوردستان و لەدەرەوەی ووڵات ئەمڕۆ دادگای تەمیزی هەڕێمی کوردستان بڕیاری دا کەیسی مامۆستا ساکار تەمیز بکریتەوە بچێتەوە قۆناغی لێکۆڵینەوە و بە داوا داچوون.

 

گروپی ژیان لەنامەیەكدا ڕۆژی ٢٥/٩/٢٠١٢، كە بۆ داواكاری گشتی سلێمانی نارد داوای کرد کە ئەركی یاسایی خۆی بەجێبهێنێت‌و بریاری ڕۆژی ١١/٩/٢٠١٢ دادگای تاوانەكانی 2 سلێمانی تەمییز بكاتەوە، کە بریاری ئازاد كردنی تۆمەتبار (محمد امین قادر ) كە باوكی تاوانلێكراوە وە تۆمەتبار بوو بە كوشتنی كچەكەی، و بە هۆی لێبوردنی گشتیەوە ئازادکرابوو.هەر ئەو کاتە داواکاری گشتی سلێمانی بە دەنگ داواکاریەکامانەوە هات و لایحەی نارد بو تەمیز کردونەوەی کەیسەکە.ئەمرۆ ١٠/١/٢٠١٣دادگای تەمییزی هەولێریش بڕیاری تەمییزکردنەوە و لیکۆڵینەوە و بەدواداچونی سەرلەنوێی کەیسی مامۆستا ساکاری دەرکردوە.

گروپی ژیان بانگەوازی هەموو خەڵکی ئازادیخواز و ئەو کەسانەی کە هەر زانیاریەکیان لەلایە لەسەر ئەم کەیسە هاوکاریمان بکەن تا بتوانین تاوانبارانی کوشتنی مامۆستا ساکار بەسزای یاسایی بگەیەنین و دادگایەکی دادپەروەرانەی ئەم تاوانە بکرێت.داوا دەکەین لەو هەوڵەکانمان لەم دادگایی کردنەدا بەشداری بکەن و پشتیوانیمان بکەن .بێگومان سەرکەوتن لەم دادگایەدا هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتنی دەنگی ئازادیخوازی و پاراستنی مافەکانی ژنان و کۆتایی هێنان بەو ژن کوشتنەیە کە هەموو ئینسانێکی کۆمەڵگەی کوردستان ڕۆژانە ئازاردەدا.هەربۆیە داوا لە هەموو لایەن و کەسێکی ئازادیخواز دەکەین پشتیوانی هەوڵەکانی گروپی ژیان بکەن بۆ سەرخستنی دەنگی پارێزگاری کردن لە گیان و کەرامەت و مافەکانی ژنان.

گروپی ژیان

‏10‏/01‏/2013

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.