رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی یه‌كگرتوو یاخی نه‌بوه له‌داگا تا ده‌سگیربكرێت
سلێمانی، 15ی نیسانی 2013: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌ینێت رۆژنامه‌نووس مه‌حمود یاسین كوردی، به‌رپرسی به‌رنامه سیاسییه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، له یاسا‌و دادگا یاخی نه‌بوه تا له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌سگیربكرێت.داواده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئازادبكرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌حمود یاسین و دایك و برایه‌كی له ئۆتۆمبێلێكدا به‌ره‌و ده‌وامی رۆژانه‌ی زانكۆ ده‌چوون بۆ كۆلیژی عیشق، له ترافیكی به‌رزه‌پردی شۆڕش له ته‌نیشت مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێگزه‌مینی سه‌ربازی كه هه‌شت چه‌كدار و یه‌ك كه‌سی به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه تێدا بوو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان را‌گرتن.
ئه‌حمه‌دخان برای رۆژنامه‌نووسه‌كه، شایه‌دحاڵی رووداوی ده‌ستگیركردنی براكه‌ی بووه به سه‌نته‌ری میترۆی وت"ده‌رگای سه‌یاره‌كه‌ی ئێمه‌یان كرده‌وه و به مه‌حمودیان وت، تۆ مه‌حمود یاسین كوردیت ئه‌ویش وتی به‌ڵی و داوای ناسنامه‌كه‌یان كرد و وتیان تۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ده‌رچووه " .
ئه‌حمه‌دخان وتیشی: "ئه‌وان مه‌حمودیان له دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه سه‌رخست و بردیان به‌بی ئه‌وه‌ی بڵێن كێن، هاوكات به مه‌حمودیان وت به خۆشی وه‌ره ئه‌گه‌رنا رێگایه‌كی تر ده‌گرینه به‌ر " .
سه‌نته‌ری میترۆ له میانی به‌دواداچوونه‌كانیدا له رێگای سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایش پێی راگه‌یه‌ندرا كه "مه‌حمود یاسین كوردی له‌لایه‌ن پۆلیسی دادگاوه ده‌ستگیركراوه و براوه بۆ دانیشتنی دادگاییكردن وه‌ك شایه‌دحاڵێك " .
سه‌نته‌ری میترۆ ئاگاداره كه ئاسایش له رێگای دادگاوه داوای كردووه رۆژنامه‌نووس مه‌حمود یاسین كوردی وه‌ك شایه‌دحاڵ بۆ دۆسییه‌كی دادگا ئاماده بێت.
ئه‌حمه‌دخان برای رۆژنامه‌نووس به میترۆی وت"ئه‌گه‌رچی پێڕاگه‌یاندنی بۆ هاتووه كه وه‌ك شایه‌دحاڵ له دادگا ئاماده بێت به‌ڵام هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی به ئاسایش كرد پێیان نه‌وت سه‌باره‌ت به چ دۆسییه‌ك ئاماده بێت " .
محمد معروف پارێزه‌ر له سه‌نته‌ری پارێزگاری یاسایی له رۆژنامه‌نوسان به میترۆی راگه‌یاند له قۆناغی لێكۆڵنه‌وه‌دا بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه هه‌یه به پێی ده‌سه‌ڵاتی فه‌مانی ده‌سگیركردن ده‌ربكات بۆ
شاهیدێك كه ئاماده نییه شاهیدی بدات ئه‌مه‌ش به پێی ماده‌ی 59 له یاسای بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی" جه‌ختیكرده‌وه" ئه‌و هه‌ر شاهیدی لێوه‌رده‌گیریت خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه هه‌یه ئه‌وا بۆی هه‌یه په‌نا بۆ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ببات"
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌ینێت: له كاتێكدا ئێمه ئه‌وپه‌ڕی رێز له‌سه‌ربه‌خۆیی دادگا ده‌گرین، به‌ڵام مه‌حمود یاسیین یاخی نه‌بوه له دادگا‌و یاسا تا ئه‌مری ده‌سگیركردنی ده‌ربكرێت و به زۆر راپێچی داگا بكرێت.ئه‌م شێوازه له‌ده‌سگیكردن، فشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كه‌و ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.داوا ده‌كه‌ین ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئازادبكرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان.ساڵی 2009 دامه‌زراوه، نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه، ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
(كۆتایی)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
