هێرشکردنە سەر کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) کەلتورێکی عەشیرەتیو تۆڵەسدنەنەوەیە
دوێنی ئێوارەی پێنجشەممە ٧ ی شوبات و بەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی(ئێن .ئاڕ.تی) ەوە دەربارەی کوژرانی کەسێک کەلە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە گیانی لەدەستدابوو، نزیکەی ٢٠٠ کەس هێرشیان کردە سەر بینای کەناڵەکە و کارمەندانی کەناڵەکایەن دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ کردەوە.
لەکاتێکدا کاردانەوەی ئاسایی و شارستانی بەرامبەر بەبڵاوبونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بەهەر کەس و لایەن و دامەزراوەیەك، ئەوەیە کە لایەنی ناوبراو ڕوونکردنەوەی خۆی بدات و داوا لە کەناڵی ناوبراو بکات ڕاستی هەواڵەکە بڵاوبکاتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا لە پەیوەند بە کەناڵی (ئێن ئار تی)ەوە سەراپا کردوەیەکی دواکەوتوانە و ناشارستانی و سونەتێکی عەشایەریە کە بەهیچ شێوەیك جێگای پشتیوانی هیچ کەس و لایەنێکی پێشکەوتنخوازو ئینساندۆست نییە و بگرە دەبێ جێگای ناڕەزایەتی و سەرکۆنەکردن بێت.پەلاماردانو تۆقاندنو پیشاندانی هێزی عەشایەری دوورە لە هەر پرەنسیپێکی مەدەنی و ژیانی شاری.
ئێمە پاراستنی ژیانو سەلامەتی هاوڵاتیان و کارمەندانی دەزگا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی شار و دەزگای پۆلیس دەزانین.ئەرکی دەسەڵاتە ڕێگا لەوە بگرێ کەسانێك بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ پرەنسپێکی شارستانی و بازدان بەسەر یاسادا خەڵک تووشی مەترسی بکەن.پێویستە لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی لەوجۆرەدا پۆلیس و دەزگا بەرپرسەکان دەستبەجێ بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و سەلامەتی ئەو کەسانەی هێرشیان کراوەتەسەر دابین بکەن.هەروەها بۆ بەرگرتن بەپەرەسەندنی ئەم شێوازە ناشارستانی و خەتەرناکە دەبێ لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێ کە هانی خەڵکیان داوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٨/٢/٢٠١٣
07710243118 –07701510613 Komitayslemany@gmail.com
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
