بۆ: رای گشتیی ...فراكسیۆنی كوردستانی
به‌ڕێزان:
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانتاران و هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا به‌ویست و له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو ده‌نگدان بكرێت و ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ بودجه بده‌ن بێ ویژدانی ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره فشارانه زۆر دوورن له پرنسیپی رۆژنامه‌گه‌ری و بنه‌ماكانی دیموكراتی بۆیه ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی كوردستانی، له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009دا، كه ناومان نابوو به‌رنامه‌ی "نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانی"، له (23) بواردا، كۆمه‌ڵی به‌ڵێن و په‌یمانمان به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابوو كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا ببه‌ینه‌وه‌و زۆرینه به‌ده‌ست بهێنین و حكوومه‌ت پێكبهێنین، ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جی ده‌كه‌ین كه پێش هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌مان بۆ كردووه.ئه‌وه‌بوو، خه‌ڵكی كوردستان، متمانه‌یان به ئێمه‌دا.
له 2010-ه‌وه، تا ئێستا، ته‌نیا (4) بوار وه‌كو نموونه هه‌ڵده‌بژێرین كه چیمان پێكراوه و تا چه‌ند له ئاست به‌ڵێنه‌كانی خۆماندا بووین، ئێمه داتا‌و زانیارییه‌كان ده‌خه‌ینه روو، خه‌ڵكیش ده‌كه‌ینه دادوه‌ر:
یه‌كه‌م: بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن:
1.ئه‌م خشتانه رێژه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌ت روونده‌كه‌نه‌وه به‌و سێكته‌ره له‌ماوه‌ی (4) ساڵدا كه تیایدا به‌ڵێنمان دابوو، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ ده‌ست پی بكه‌ین:
|
ساڵی خوێندن |
ژماره‌ی قوتابی/ خوێندكار |
ژماره‌ی مامۆستایان |
|
2008-2009 |
1339545 |
83304 |
|
2012-2013 |
1669201 |
99253 |
|
ساڵی خوێندن |
باخچه‌ی ساوایان |
بنه‌ره‌تی |
ئاماده‌یی |
پیشه‌یی |
په‌یمانگه |
فێركردنی خێرا |
كۆی گشتی |
|
2008-2009 |
198 |
4494 |
653 |
33 |
28 |
76 |
5482 |
|
2011-2012 |
356 |
4598 |
816 |
32 |
28 |
91 |
5921 |
|
ساڵی خوێندن |
رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری |
|
2008-2009 |
24.2% |
|
2012-2013 |
16% |
|
ژماره‌ی مامۆستای دامه‌زراو له 2010-ه‌وه تا (كۆتایی 2012) |
20250 مامۆستا |
|
ژماره‌ی دروستكردنی قوتابخانه (4 پۆلی، 6 پۆلی، 18 پۆلی، 27 پۆلی) له 2010-ه‌وه تا كۆتایی 2012 ئه‌وه بی له پرۆژه‌كانی ساڵی 2013 |
420 پرۆژه |
|
ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی له نوژه‌نكردنه‌وه‌دان |
340 پرۆژه |
|
ساڵی خوێندن |
ژماره‌ی خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگا |
ژماره‌ی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگا |
|
2008-2009 |
76446 |
4010 |
|
2011-2012 |
94492 |
5820 |
|
زانكۆ و خوێندنی ته‌كنیكی |
ژماره |
|
2008-2009 |
7 |
|
2011-2012 |
12 |
2.ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه سوودمه‌ندبوون له توانسازی و له ده‌ره‌وه ده‌خوێنن (2231) قوتابی كه (1867) یان هی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه.
3.زێده‌كردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان به بڕی (150) هه‌زار دینار.سه‌رباری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان كه ساڵ به ساڵ ژماره‌یان زیاد ده‌كات و ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته (127768) قوتابی.
دووه‌م: بواری ته‌ندروستی:
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكری، ده‌زانری چ پێشكه‌وتنێك له‌مبواره‌دا بووه:
|
ساڵ |
نه‌خۆشخانه‌ی حكومی |
بنكه‌ی ته‌ندروستی |
ژماره‌ی قه‌ره‌وێله‌ی نه‌خۆش |
ژماره‌ی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری |
ژماره‌ی پزیشكان |
|
2008 |
49 |
780 |
6196 |
149 |
3297 |
|
2012 |
64 |
957 |
6866 |
167 |
6055 |
ئه‌مه بی له (60) پرۆژه‌ی تری ته‌ندروستی كه له بودجه‌ی 2013دا، پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه.
سێیه‌م: بواری نیشته‌جێبوون:
سه‌رباری قه‌رزی خانوبه‌ره، كه تا ئێستا (171303) كه‌س لێی سودمه‌ند بوون، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، تا كۆتایی ساڵی 2009، (11716) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (خانوو+ شوققه) ی دروستكردبوون یان له جێبه‌جێكردندا بوون، كه‌چی ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووه به (20884) یه‌كه.ئه‌وه سه‌رباری (6372) یه‌كه‌ی تر كه ئه‌مساڵ له بواری جێبه‌جێكردن دان، یان (4800) یه‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵ پێشنیازكراون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت.
چواره‌م: كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان:
بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: (26061) پارچه زه‌وی بۆ میراتگرانی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و (6292) پارچه زه‌ویش بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دابینكراوه.ئه‌مه وێرای كه (5009) میراتگری شه‌هیدی سه‌نگه‌رو (7764) میراتگری ئه‌نفالكراویش سودمه‌ندبوون له یه‌كه‌ی نیشه‌جێبوون (خانوو یان شوققه) و بڕیاره بۆ ئه‌مساڵیش 365 خانوو بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دروست بكری، ئه‌وه سه‌رباری 615 خانووی تر كه له بواری جێبه‌جێكردندان.هه‌روا (15761) كچ و كوڕی شه‌هید مینحه‌ی هاوسه‌رگیرییان وه‌رگرتووه.
له رووی ئابوورییه‌وه، به‌پێی رووپێوێك كه ئاژانسێكی سه‌ر به UN ئه‌نجامیداوه، رێژه‌ی بێكاری له كوردستان 7%-ه و رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن 4%-ه و تێكرای داهاتی ساڵانه‌ی تاكه كه‌س له سه‌رووی 4500 دۆلاره‌وه‌یه‌و له كۆی (5) ملیۆن كه‌س، (1، 341، 558) كه‌س موچه‌و ده‌رماڵه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن.
كۆی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان و پێشنیازكراوه‌كان كه بۆ ئه‌مساڵ (2013) بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه، زێتره له (3100) پرۆژه به‌بڕی (4) تریلیۆن و (419) ملیار‌و (301) ملیۆن دینار.ئه‌مه سه‌رباری سه‌دان پرۆژه‌ی تر كه پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كه بڕه‌كه‌ی (914) ملیار‌و (490) ملیۆن دیناره دێنه جێبه‌جێكردن.
بۆ ئه‌مساڵیش، فراكسیۆنی كوردستانی، پێشنیازیكردووه (100) ملیار دینار له بودجه‌ی كارپێكردنی (سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی) ببڕدری و ته‌رخان بكری بۆ:
1.(20) ملیار دینار بۆ ژێرخانی رۆشنبیریی شاری سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان.
2.(25) ملیار دینار بۆ زێده‌كردنی موچه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه مووچه‌كانیان به پێی پێویست نییه.
3.(10) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سه‌رباری پاره‌ی ته‌رخانكراو له‌ناو پرۆژه پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌مساڵه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
4.(5) ملیار بۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ.
5.(5) ملیار دینار بۆ ده‌سته‌ی ژینگه و ئه‌نجوومه‌نی خانمان.
6.(20) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌ی ئاوه‌دانیی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی له سه‌رده‌می دیكاتۆریی به‌عسدا كاولكرابوون و راگوێزرابوون.
7.(10) بۆ (سندوقی هاریكاریی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه) .
8.(5) ملیار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، سه‌رباری پاره‌ی ته‌رخانكراو كه له پێشتر ته‌رخانكرا بوون.
له‌كۆتایدا ئه‌و زانیاری و زاستیانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی كوردستانی وه‌فادار بووین به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانمان و ئه‌و سوینده یاسایه‌ی خوادوومانه‌و ویژدانمان ئاسووده‌یه‌و هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنیش مافی ئه‌وه‌ی نییه ناسنامه‌ی ویژدان زیندوویی به خه‌ڵك ببه‌خشێت.
فراكسیۆنی كوردستانی
12/2/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
