
پێكهاته‌و كاری لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شی ناوخۆی فیرده‌وس
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی ناوخۆی فیرده‌وس له سلێمانی به واژۆی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ركرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و به‌رپرس له نه‌بوونی پێداویستی سه‌لامه‌تی ونه‌بوونی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی پێش وه‌خت له بینای به‌شه ناوخۆییه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان
لیژنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی لیوا د.ساڵار عه‌بدوڵڵا راگری كۆلێجی پۆلیس پێكهاتووه‌و هه‌ریه‌ك له عه‌مید نه‌وزاد عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و عه‌مید دیار ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری به‌گری شارستانی سلێمانی و دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د قائیمقام له‌دیوانی پارێزگا و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی ئه‌ندامن تیدا
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ش لیژنه‌كه راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌بێت ورده‌كاری رووداوه‌كه‌و هۆكاره‌كانی و لایه‌ن و كه‌سی به‌رپرس دیاری بكه‌ن و پێشنیاری ئیجرائاتی یاسایی گونجاو بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
