ماوه‌یه‌كی زۆره له‌پێناو قازانجی كه‌م و كورت و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گیرفان پڕكردندا، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بی گوێدانه به‌ها مێژوویی و كلتوریه‌كان، گردو شاخ و خانووی دێرین و شوێنه‌واری ناسراوی كوردستان تێكده‌ده‌ن، ڕۆژێك له دهۆك گۆڕستانێك، ڕۆژێكیش له هه‌ولێر گردێك و گۆڕستانێكی مێژوویی، ڕۆژێك له كۆیه ڕیزه خانویه‌كی دێرین، دوێنێش له سلێمانی خانوه‌كانی مه‌ڵكه‌ندی و سابونكه‌ران و شێخان و ئه‌مڕۆش گردێكی مێژوویی ناسراوی ئه‌م شاره به‌ناوی گردی (دی كۆن) .
گردی (دی كۆن) و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی تیایدایه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بابلیه‌كان، ئه‌م گرده له نزیك سه‌رچناره‌و له‌ساڵی (1943) وه مۆزه‌خانه‌ی عێراقی به‌یه‌كێك له شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی كوردستان و عێراق ناساندویه‌تی، مێژووه‌كه‌شی وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3500) سی هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێش!!
ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، چالاكوانان و ژینگه دۆستان، ته‌نها ئه‌ركمان خه‌بات و تێكۆشان نیه له‌پێناو خواسته‌كانی ئه‌مڕۆدا، به‌ڵكو داكۆكی كردن له‌مێژوو كلتور به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمان ده‌زانین، ئێمه بڕوامان وایه كه هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژووی نه‌بێت ئاینده‌شی ڕون نیه، بۆیه شه‌ڕكردنمان له‌سه‌ر مێژوومان و كلتورمان بۆ زامن كردنی ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمانه.
لێره‌دا په‌یاممان بۆ كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند دینار و دۆلارێك ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ به‌نرخ بێت، ئه‌وا شوێنه مێژوویه‌كانمان بۆ ئه‌مڕۆ و ئاینده‌مان زۆر به‌نرخ ترن، بۆیه ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵگرن له‌م تێكدان و كاولكاریه‌ی به‌رامبه‌ر مێژوو كلتوری ئه‌م وڵاته ده‌یكه‌ن.
ده‌بوایه كۆمپانیاكان هێنده‌ی بایه‌خ ده‌ده‌ن به قازانجی مادی خێرا، ئه‌وه‌نده و زیاتریش بایه‌خیان به قازانجی مه‌عنه‌وی و مێژوویی ئه‌م وڵاته بدایه، ئاخر خۆ ده‌كرا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی (گوندی نالی) ی كۆمپانیای نالیا ئه‌و گرده مێژووییه‌ی بهێشتایه‌ته‌وه و بیكردایه‌ته مۆزه‌خانه‌یه‌كی شارستانی نه‌ك كاولكردنی (گردی دی كۆن) .
په‌یامیشمان بۆ چالاكوانان، شوێنه‌وار ناسان و ژینگه دۆستان ئه‌وه‌یه‌كه با نه‌هێڵین مێژووی ئه‌م شاره و شاره‌كانی تری كوردستان و مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه و وڵاته بخرێته به‌رده‌م كێلی شۆفڵه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵه!!
با داواكاری گشتیش كاری یاسایی خۆی بكات و نه‌هێڵێت ئه‌م كاره نه‌شیاوانه بی سزای یاسایی گوزه‌ربكات.
26/6/2013
ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیه پشتیوانه‌كان:-
·گروپی سولی ئۆن.
·كۆمۆنه‌ی شار.
·ڕێكخراوی سروشت
·ڕێكخراوی ئاورینگ
·ڕێكخراوی هیوا
·ڕێكخراوی CDO.
·ڕێكخراوی كورد – ماد.
·رێكخراوی ئاینده بۆ داكۆكی له مافه‌كانی گه‌نجان.
·رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان – سه‌نته‌ری سلێمانی.
·رێكخراوی CDDO.
·رێكخراوی پشك.
·كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌ی سه‌وزی كوردی.
·كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز.
·تۆڕی هاوڕێیانی ژینگه.
·تۆڕبه‌ندی ئیكۆپۆتامیا بۆ داكۆكی له ژینگه‌ی میزوَپۆتامیا.
·كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان.
·رێكخراوی WTDO.
·كه‌مپینی حه‌ڤده ملیۆنی دژی كاولكاری شوێنه‌واره‌كان.
·شوێنه‌وارناس عبدالرقیب یوسف.
·سه‌نته‌ری ڕاهێنانی دیموكراسی.
·پارێزه‌ر ڕازاو ڕحمد شریف.
·ڕێكخراوی (WADI) ئه‌ڵمانی.
·ڕێكخراوی WOLA.
·ڕێكخراوی شه‌یدا
·ڕێكخراوی ده‌ریا
·ڕێكخراوی چرۆ بۆ داكۆكی له منداڵان
·ڕێكخراوی ئاینده بۆ داكۆكی له‌پرسه‌كانی گه‌نج.
·سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان.
·كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بۆ ڕاهێنه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ KAHT.
·رێكخراوی KSDO.
·رێكخراوی مه‌سه‌لله.
·كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان.
·رێكخراوی PDO
·یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان.
·كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌خاك و سه‌روه‌ر شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
·ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه.
·ڕێكخراوی فیوچه‌ر بۆگه‌شه‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان.
·رێكخراوی كیدۆ
·رێكخراوی DHRD
·سه‌ندیكای كرێكاران
·رێكخراوی YAO
·رێكخراوی ژینگه پارێزی بازیان.
·رێكخراوی سایه.
·رێكخراوی سارا.
·رێكخراوی ڤاز
·رێكخراوی ئه‌زمون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
