
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە
دوای ئەوەی لە ڕێگای ماڵپەڕی (سبەی) لە ڕۆژی سیشەممە ڕێکەوتی (٢٦/٣/٢٠١٣) سکاڵای ژمارەیەک لە کاندیدانی خوێندنی بەکالۆریۆس لە وڵاتی (ڕوسیا ) بڵاوکرایەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە پێویستی زانی کە ئەو کاندیدە ئازیزانە و ڕای گشتیی ئاگادار بکات کە بەرنامەکانی ناردنەدەرەوەی وەزارەتمان تەنها تایبەتە بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بە هیچ جۆرێک لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هیچ کاندیدێک نانێردرێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، هەروەها موستەحەقاتی دارایی ئەو کاندیدانەی کە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس نێردراون لە ڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە خەرج ناکرێت و کێشەکانیشیان پەیوەندیی بە وەزارەتمانەوە نییە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
