
به‌ڕێز جه‌نابی میرانی؛ بارزانی بنه‌ماڵه نیه نابێ چیتر هه‌ر به موڵکی پارتی بزانن!
به‌ڕێزان وه‌ک هه‌موولا ئاگادارن وا ماوه‌یه‌که به به‌رنامه‌ی داگیران کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێ ئاگا به ناو ڕۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌دار له میدیاکان له ژێر ناوی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور و خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ وویلایه‌تی سێ‌هه‌می هه‌رێمی کوردستان که‌وتوونه به‌ربه‌ره‌کانێ کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی به‌ره وپێش چوونی دێموکراتیزه بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که چه‌قه‌که‌ی له کوردستانه‌وه خه‌ریکی گه‌شه کردنه.به‌وویستی ئیران، پاشکۆکانی؛ مالیکی، ئه‌سه‌د، شیعه، کۆنه به‌عسی و هه‌رناوێکی تر که‌لێ‌ی ئه‌نێن که‌وتوونه مزایه‌ده‌ی ده‌ستوورێکی ئایدیاڵ که تا ئێستا له دنیادا له هیچ ووڵاتێک نه‌بووبێ! له ڕاستیدا خوایه به کوفر لێمان وه‌رنه‌گری ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره وه‌ک په‌ڕاوه ئاسمانیه‌کان له ئاسمانه‌وه‌ش بۆیان بێته خوارێ هه‌ر ڕه‌تی ئه‌که‌نه‌وه.چونکا ئامانجی ئه‌وان جێگری ئارامی، ئاسایش، یاسا و ده‌ستوور نیه.ئامانجی ئه‌وان شێواندن و په‌کخستنی پڕۆسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کورده له چوار چێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا.به دوور له‌ڕووی له خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک دز ماڵی شێوایان ئه‌وێ.
ڕۆژانه ڕێگا به هاوڵاتیانی بێ ده‌ره‌تان، که‌م ده‌ره‌مه‌ت، نه‌خۆش...هتد له‌شه‌قامه‌کان ئه‌گرن، هه‌ستیان ده‌وروژێنن بۆ ئه‌وه‌ی بێزاری خۆیان به‌حکومه‌تی هه‌رێم و نه‌بوونی ده‌ستوور و نیزام له ووڵات دا بڕێژن.به‌ڵام نایدرکێن که ئه‌وه هه‌رخۆیانن دوو ساڵه ڕێگری له بوونی ده‌ستوور ئه‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان (وا ئه‌زانن ئه‌توانن فێڵ له خه‌ڵک و له خوا بکه‌ن نازانن که خوای مه‌زن فێڵ و ته‌لکه بازیه‌که‌یان باشتر له‌خۆیان ئه‌زانێت بۆ خه‌ڵکیان ئاشکرا ئه‌کا).چه‌واشه‌کاری، درۆ و ده‌له‌سه به‌ریان کوردته و بۆ که‌س تا سه‌ر به‌ری نادا.به ناوی گۆڕان ڕوحیه‌تی ئۆپۆسیۆن بوونیان تێک ڕۆشکاند.هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوو به‌و هه‌موو کوڕه خوێن گه‌رمه خوێنده‌واره‌ی کورد به‌ر هه‌ڵستکارانی یه‌کیه‌تیان تێک ڕۆشکاند و له دوایش هه‌ر خۆیان ئه‌وه‌ی به‌کوشتیاندا به کوشتیاندا، ئه‌وه‌ی له‌زیندانه‌کانی به‌عس دا به‌سێداره‌یان گه‌یاند به‌سیداره‌یان گه‌یاند، ئه‌وه‌ی ملی نه‌دا پۆتیان شکاند و ڕسوایان کرد، ئه‌وه‌ی خۆیان و ئاغاکانیان ده‌روه‌ستیان نه‌هاتنی به پیاو و جاشه‌کانی هاوکاریان له ناو ڕژێم له که‌مین له ناویان بردن...هتد.له کۆتایدا له کۆنگره‌یه‌کی چه‌پڵه ڕێزان حه‌لیان کرد و کردیان به‌و مه‌زهه‌له‌یه‌یی که ئێستا هه‌یه.وه‌ک چێشتی مجێوریان لێکرد خوا نه‌بێت که‌س تێ‌ی ناگا!!
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه زۆر خراپتر له فازیل به‌راکی کۆنه ئه‌منی عێراقی و عیسای به‌شمه‌کیانی کۆنه ساواکی شاهنشایی ئێرانی، له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه، له‌به‌رگی خاکیدا و به ناوی پێشمه‌رگه و کوردایه‌تی، پێش که‌وتن خوازی...هتد.که‌وتوونه لێدان، زڕاندنی موقه‌ده‌ساتی کوردایه‌تی .ناو نه‌ماوه لێ‌ی نه‌نێن؛ بنه‌ماڵه، عه‌شائیر....نازانین چی و چی مرۆڤ هه‌ر شه‌رمی له‌خۆی دێ به ووته قێزه‌وونه‌کانیان ده‌می خۆی بۆگه‌ن کا.
تا ئێستا به ناوی دژایه‌تی بارزانی به به‌رده‌وامی له‌سه‌نگه‌ری هه‌موو که‌سا بوون ته‌نها له‌هی کوردا نه‌بێ.بۆ دنیا مه‌علوم بووه که بارزانی بوون نه عه‌شائیره، نه بنه‌ماڵه‌یه، نه ئاغا و نه کوێخا یه‌تیه جگه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕوحیه‌تێکی پاکی ئایینی، هه‌ر ئه‌و ڕوحیه‌ته به‌رزه‌ش بووه که یه‌کیه‌تی و خۆڕاگری له‌ناو ئه‌وانه په‌یدا کردووه که بڕوایان به‌و ته‌ریقه‌ته هه‌یه که سه‌ده‌یه‌که چۆک دا ناده‌ن بۆ هیچ داگیر که‌رێک هه‌ر له‌عوسمانیه‌کان، که‌مال ئه‌تاتورک، ڕه‌زا شا و حه‌مه‌ی کوڕی و ڕژێمه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی عێراق هه‌تا سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ.له ده‌می سه‌دام خۆی له میدیاکان؛ ئاواتی عێراق بووه بارزانی ڕه‌حمه‌تی یا یه‌کێک له کوڕه‌کانی بچته به‌غدا و ببێته جێگری سه‌رۆکی عێراق.ئه‌وه ئه‌یسه‌لمێنی که له بنه‌ڕه‌تا ئامانجی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت، چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه نه‌ک کورسی و ده‌سه‌ڵات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زیاتر له ٦٠ ساڵه حزبێک به ناوی پارتی دیموکڕاتی کوردستان له عێراق له به‌رهه‌می ئه‌و به‌ره‌که‌ته ئه‌خوات و وای لێکردووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو که‌م وکوڕیه‌یی که وه‌ک هه‌موو حزبه‌کانی تر له ناویا به‌دی ئه‌کرێ، کاریان لێ نه‌کات و ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌شه‌کردن دا بێت تا ئه‌مڕۆ که گه‌یشتوونه پله‌ی حزبی قائید.زۆر به‌داخه هه‌ر له سکرتێر‌ی یه‌که‌می ئه‌و حزبه‌وه تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز میرانی به‌و نیعمه‌ته هه‌ست ناکه‌ن و به‌شه‌رمه‌وه ئه‌ڵێن ئێمه داکۆکی له‌و بنه‌ماڵه‌یه ئه‌که‌ین و کاندیدیان ئه‌که‌ین بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌موو پۆسته‌کان و کێشه‌ی خۆمان و قبووڵمانه، با که‌س ته‌داخول له‌وه‌دا نه‌کا!!!! سوبحانه الله خوایه چه‌ند به‌سه‌بری ناڵێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه له‌به‌ره‌که‌ی ئه‌خۆین ناهێڵین که‌سی تر لێ‌ی سوود مه‌ند بێت و به ڕاده‌یه که له غه‌یری حزبه‌که‌ی خۆیان به سه‌رۆکی که‌سی تری نازانن!! پێچه‌وانه‌که‌ی که ڕاستیه‌که‌یه‌تی هه‌موو خه‌ڵک ئه‌م به‌ڕێزانه و بنه‌ماڵه‌که‌یان به هه‌وێنی یه‌ک بوون، برایه‌تی، یه‌کڕیزی ماڵی کوردی و پێشه‌نگ بوون بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌زانن و به‌داخه‌وه له‌به‌رله‌مپه‌ری ئیتیفاقیه‌ی ستراتیجی و برایانی پارتی ناهێڵن ئه‌و تیشک و به‌ره‌که‌تی بارزانیه‌کانه به عامی خه‌ڵک بگا.
به‌ڕێز میرانی و هه‌ڤاڵه‌کانی له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکڕاتی کوردستان دڵنیا ئه‌که‌ین که کامه‌ی خۆفرۆش و داخ له دڵه که تا ئێستا له ووشه‌ی بارزانی سڵیان کردۆته‌وه، شانازی به‌برا گه‌ورایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پارتی ده‌رگاکانیان لێ نه‌گرێ.
به به‌ڕێز کاک مه‌سعود ئه‌ڵێین، تکایه ئه‌و پیرۆزی و به‌ره‌که‌ته‌ی بارزانی بوون که تاکه هیوای پاراستنی کلتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری و ستراتیجیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورده، با له‌و مزایه‌ده‌ی پارتی، یه‌کیه‌تی، حزبه‌کانی تر و ئۆپسێۆن ڕزگار که‌ین.ئێوه‌ی به‌ڕێز و بارزانیه‌کان ده‌مێکه بوونه مه‌رجه‌عی ڕوحی کێشه‌ی کورد و ته‌عامولی نێو ده‌وڵه‌تیتان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێ، چ پێویستی به سه‌رۆکایه‌تی پارتێک، دوو پارت، ئیتیفاقیه‌ی ستراتیجی ناکا.ئێوه وه‌ک نه‌جه‌ف و قومی شیعه مه‌رجه‌عی کوردایه‌تین.مێژووی زیاتر له سه‌د ساڵ ده‌نگی پێداوون که ئه‌سڵ و نه‌سڵی کوردایه‌تی ئێوه‌ن.ئێوه به کردار بوونه مه‌رکه‌زی بڕیاری کوردی هه‌روه‌ک ( پناتگۆنی ئه‌مریکا، ماڵی لۆردانی به‌ریتانی، ژووری یه‌که‌می هۆڵندی....هتد).ئه‌و پۆسته کاتیانه پێویسته له مه‌رکه‌زی بڕیاری ئێوه وه خه‌ڵکی شیاویان بۆ کاندید بکرێ و بخرێنه ژێر چاودێری بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێکخستنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک.گه‌وره‌ترین پۆستی ده‌سه‌ڵات له کوردستان ئه‌بێت خۆی به خزمه‌تکار و کارمه‌ندی ووڵات بزانێت و ترسی له دڵابێت که هێزێکی ڕوحی پاک به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه و چاودێری ئه‌كات، هه‌ر قاچێ به هه‌ڵه هه‌ڵێنێ ته‌پلی سه‌ر به ئه‌رز ئه‌که‌وێ.
تکایه بارزانی خوا ده‌رگای له کورد کردۆته‌وه و به‌ڕێزتانی به شیاو زانیوه بۆیه هه‌ڵی بژاردووی بۆ ئه‌و پۆسته، با ده‌ست پێ بکه‌ین به دانانی به‌ردی بناغه‌ی ماڵی کوردی و ڕێکخستنی بۆ ئه‌وه‌ی به هیمه‌تی خوا و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ئه‌و سه‌روه‌ریه تۆمار بکه‌ین و گومانی تێدانیه یه‌کیه‌تی ڕیزه‌کانی خه‌ڵک زامنی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیه له پێش بڕیاری نێو ده‌وڵه‌تی.ئه‌وجا هه‌تا هه‌تا‌یه دووژمنه‌کانمان له پێش دۆسته‌کانمان که وویستیان ناوی کورد به‌رن سه‌ره‌تا به ناوی بارزانی ده‌ست پێ ئه‌که‌ن.
یه‌کگرتووتربێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵک له ژێر ئاڵای کوردستان
له بری
شوڕای خه‌ڵکی کوردستان
خزمه‌تگوزارهیوا شاسوار
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێ‌ی به‌رپرسیار نییه.
