بۆ به‌ڕێز:سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان
بابه‌ت: داواكاری په‌یوه‌ست بوونی عێراق به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه له یادی ئه‌نفالدا
بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی له داهاتوودا تاوانه‌كانی جینۆساید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی عدوان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه دوباره نابێته‌وه، روداوه ناخۆشه‌كانی رابردوو و كاره‌ساته‌كان جارێكی دیكه به‌رۆكمان پێناگرنه‌وه، له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواكاریمان له ئێوه ده‌كه‌ین كه له ساڵیادی 25 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال 14-4 ی ئه‌مساڵ، به فه‌رمی و به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوا له حكومه‌تی عێراقی بكه‌ن په‌یمانامه‌ی رۆما واژۆ بكات و په‌یوه‌ست بێت به دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به (ICC) وه‌و ببێته ئه‌ندامی دادگاكه، چونكه واژۆكردنی په‌یمانامه‌كه‌و به ئه‌ندامبوونی عێراق له‌و دادگایه ده‌مانپارێزێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان.
هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه و سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ژینۆساید و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بۆ نموونه سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی سودان و بریاری داگاییكردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له ژینۆسایدی دارفور و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ئاست روداوه‌كانی لیبیا و...ئاماژه‌ی گونجاون به بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێش‌گرتن له ئه‌نجامدانی ژینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی.هاوكات واژۆكردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه و پشتیوانیكردن له ICC و بڕیاره‌كانی، پشتیوانییه له سه‌قامگیركردنی دادپه‌روه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهاندا.
په‌یماننامه‌ی ڕۆما كه له 17-7-1998 بریاری له‌سه‌ر دراوه، چه‌ند جارێك هه‌مواركراوه‌ته‌وه و له ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌كار كردووه.تا ئیستا 122 ده‌وڵه‌ت په‌سندی په‌یمانامه‌كه و دادگاكه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها 139 وڵات واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، سیسته‌می نوێی جیهانی كه خۆی له دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه، ئامرازێكی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگه گرتن له ئه‌نجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی عدوان و به سزا گه‌یاندنی بكه‌رانی.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێ‌دا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی دووباره نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه‌وه په‌یوه‌ست بێت و ببێت به ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، ده‌نا به پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاو هه‌ڵبێنێته‌وه ئه‌وه نیشانه‌ی گومانه.
هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كوردستانییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی (ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانی CICC)
K_cicc
هه‌ولێر – هه‌رێمی كوردستانی عێراق
13-4-2012
https://www.facebook.com/pages/K_cicc/113894382140921?ref=hl
رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی K_cicc
1.كوردستان بێ جینۆساید kurdistan without genocide
2.ره‌نگه‌كان بۆ ئازادی Colors of Freedom
3.ئاتاج بۆ مافه‌ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
4.رێكخراوی كوردۆساید/چاك kurdocide watch
5.كۆمه‌له‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه
6.رێكخراوی ژیانی نوێ
7.رێكخراوی راوێژكاری یاسایی
8.لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌ران
9.رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوه‌كانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
10.ده‌زگای سمارت بۆ په‌ره‌پێدانی میدیا و یاسا
11.یه‌كیتی لاوانی دیمۆكراتی له كوردستانی عێراق
12.كۆمه‌له‌ی قوربانیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالی گه‌رمیان
13.گۆڤاری كه‌ی ٢١ و له‌یلا قاسم و له‌یلا زانا
14.رێكخراوی جوتیارانی سه‌رده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكالی
15.رێكخراوی بیمه بوَ مافه ئابووری و كوَمه‌ڵایه‌تییه‌كان
16.رێكخراوی لاو بۆ ئاشتی
17.كۆمه‌له‌ی پشتیوانی قوربانیانی جه‌نگ
18.كۆمه‌له‌ی هێڤی هێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جه‌نگ
19.رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ زیانلێكه‌وتوانی جینۆساید
20.رێكخراوی گه‌شه‌ی په‌روه‌رده و فێربوون
21.كۆمه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوان
22.رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
23.كۆمه‌له‌ی قوربانیانی هه‌ڵم
24.كوردستان ئۆنلاین بۆ هه‌وال
25.ده‌زگای هه‌وال بۆ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی
26.ساباتی قوربانیانی ئه‌نفال كه‌ركوك
27.رادیۆی ئاشتی
28.رێكخراوی قوتابیانی كوردستان
29.رابونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان
30.سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان
31.رێكخراوی پارێزه‌ران بۆ برسی جینۆساید
32.رێكخراوی را بۆ پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان
33.رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان (رێژاك)
34.جولانه‌وه‌ی هاولایتی ئازاد‌و یه‌كسان
35.كۆمه‌له‌ی روناكبیری و كه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی / كه‌ركوك
36.مالپه‌ری دیاكۆ نیوز
37.رێكخراوی پێشه‌نگی خوێندكاران
38.گروپی كار بۆ ئه‌نفال
39.رێكخراوی ئاشتی سه‌وزی كوردستان
40.ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك
41.یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
42.رێكخراوی رابوون
43- كۆمه‌له‌ی ئافره‌تانی كوردستان
44- ریكخراوی به‌ره‌بیدانی زینكه Environmental Development Organization
45- ناوه‌ندی داكۆكیكردن له زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
46-ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك
47- بنکه‌ی که‌رکووک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه
K_cicc: كۆبه‌ندی ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تیانه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێت به ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، له 30 ئازاری 2013 راگه‌یه‌نراوه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌تی جیهانییه بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
