بانگه‌واز ...به دروشمی نا..بۆ سازشكردن له‌سه‌ر پرس و مافه‌كانی ژنان
گروپی ژیان كه پێك دێت له چه‌ندین ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له هه‌وڵدایه بۆ به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی 8 مارس و ئه‌نجامدانی
چه‌ند چالاكیه‌ك به پشتوانی و به‌شداری هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان، ئێمه ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌تێك ئه‌زانین بۆ تیشك خستنه سه‌ر سروشتی ژیانی ژنان و كچانی هه‌ریمی كوردوستان و پرس و مافه‌كانیان، هه‌مان كات داخوازیمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی گوزه‌رانی ژن و جه‌ختكردنه‌وه له مافه‌كانیان و ئه‌م داخوازیانه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ئاراسته ئه‌كرێن..
داواكارین له سه‌رجه‌م ژنان و كچان و پیاوانی ئازادیخواز و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و قوتابخانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومیه‌كان و پارته سیاسیه پێشكه‌وتوخوازه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه پشتوانمان بن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه:
یه‌كه‌م: له ڕۆژی 8-3-2013 هه‌ینی كات 3 پاش نیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێك له جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه به‌رامبه‌ر ته‌لاری سالم بۆ به‌رده‌م نوسنینگه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام ئه‌درێت و هه‌ر لایه‌ن و هاوڵاتیه‌ك ئازاده له نوسینی داواكاریه‌ك و لافیته‌و نوسراوی تایبه‌ت به داخوازی مافه‌كانی ژنان.
دووه‌م: ئاراسته‌كردنی یاداشت و داواكاریه‌كانی گروپی ژیان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان داواكارین هاوكارمان بن له بڵاوكردنه‌وه‌و به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنیدا هه‌ر له وێوه به‌ڕی ده‌كه‌وین بۆ قاوه‌خانه‌ی كلتووری.
سێیه‌م: سازدانی مایكێكی كراوه‌و شه‌ونوخونیه‌كی تایبه‌ت به پرس و مافه‌كانی ژنان له ئێواره‌ی 8 مارس، قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری، هه‌ر له‌م ئیواره‌یه‌دا چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری پیشكه‌ش ده‌كریت.
بۆ په‌یوه‌ندی به گروپی ژیان و زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م چالاكیانه:
ژماره ته‌له‌فونی گروپی ژیان: ٠٧٧١٨٨٣٨٥٠٨
ئیمایلی گروپی ژیان:
گروپی ژیان
مارس ٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
