
نارەزایەتی بەرامبەر بڕیاری ئازادكردنی باوكی مامۆستا ساكار
بەمەبەستی نارەزایی دەڕبرین لە ئازادكردنی باوكی مامۆستا ساكار لە دادگای سلێمانی بە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستانو نادادپەروەری لە سزادانی بكوژانی ژنان گرۆپەکەمان چالاکیەیەك لەبەردەم دادگای سلیمانی سازدەكەین بۆ ئەم مەبەستە داوا دەكەین سەرجەم كەسانی مرۆڤ دۆست، رێكخراوەكانی ژنان، كەناڵەكانی راگەیاندنو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیو چالاكەوانانو نوسەران و ڕۆشنبیران بەشدار بن لەگەڵمان بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بێ بەها سەیركردنی کەیسی کوشتنی ژنان لەم هەرێمەدا و بە ئاشكرا ئازادكردنو ڕێگەخۆش كردن بۆ دەربازبوونی بكوژانی ژنان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری و دادوەرەكانەوە بە پشتبەستن بە یاسای لێبوردنی گشتی.
با هەموومان بلین نا بۆ ئەو یاسایانەی درگا بۆ ژنکوژان دەکاتەوە.
گرۆپی ژیان
١٨/٤/٢٠١٣
شوێنی ئەنجامدانی چالاکی : بەردەم دادگای سلێمانی
ڕۆژ و کات : دووشەمە ٢٢/٤/٢٠١٢ - کاتژمیر ٨:٣٠ بەیانی
بۆ پەیوەندی کردن بە گرۆپی ژیان ەوە
ژمارە تەلەفۆن: 07718838508
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
\
