
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ..سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان
ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی
با تاوان به‌بێ سزا تێنه‌په‌ڕێت
سلێمانی ـ هه‌رێمی كوردستان، 3ی ئایاری 2013: له رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕوابون به پره‌نسیپی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر كاغه‌ز و به قسه ئاسانه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نسیپانه به ته‌واوی ڕه‌گی دانه‌كوتیوه‌و زۆربه‌ی پیشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا، به‌بێ سزا تێده‌په‌رێت.
له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی له هاوكارمان ده‌كه‌ین، به ڕێزه‌وه له‌به‌رده‌م كاروانی شه‌هیدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، ده‌وه‌ستێن و سه‌ر رێز‌و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ ئه‌وانه‌ی له پێناوی گه‌یاندنی راستی و ده‌بڕینی بیر‌ورا، گیانیان له‌ده‌ستدا.
كوردستان له‌كاتێكدا پێشوازی له‌م رۆژه جیهانییه ده‌كات، یاسایه‌كی نییه بۆ مافی گه‌یشتن به زانیاری.شاردنه‌وه‌ی زانیاری له رۆژنامه‌نوس وه‌ك سزا به‌رامبه‌ر به میدیای ئازاد به‌كاردێت.نه‌بونی ئه‌م یاسایه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و مافی رۆژنامه‌نوسانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پیشێلكردنی مافی خه‌ڵكه له زانین.میترۆ جه‌خده‌كاته‌وه، "به بێ مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری قسه‌كردن له‌سه‌ر سیستمێكی دیموكراسی ئازادی رۆژنامه‌نوسی كورت ده‌هێنێ.هاوڵاتیان ناتوانن به‌شداری چالاكانه‌ی بكه‌ن له ژیانی گشتیدا."
له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 40 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، كه زۆربه‌یان ڕێگریكردنبوون له كاری ڕۆژنامه‌نوسی.
میترۆ له‌م رۆژه جیهانییه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕوابون به پره‌نسیپی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر كاغه‌ز و به گوتار ئاسانه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نسیپانه جارێ له ژیانی سیاسیماندا به ته‌واوی ڕه‌گی دانه‌كوتیوه.جارێ له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به یاساكانی رژێمی پێشوو دادگایی ده‌كرێت.یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له زۆربه‌ی كێشه په‌یوه‌نیداره‌كان به بڵاوكردنه‌وه په‌كده‌خرێت.توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌و فشار به‌رامبه‌ر به میدیكاران به بێ سزا تێده‌په‌ڕێت.
ده‌ربازبونی كارمه‌ندانی یاساشكێن و له‌ناو هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانی كۆمپانیاكان، كۆتایی نه‌هاتووه.به‌رده‌وامبونیشی متمانه‌ی هاوڵاتیان به سه‌ره‌وه‌ریی یاسا لاوازده‌كات و شكۆی یاساكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌شكێنێت.
خه‌ڵك داواكاری گشتی بۆ چییه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو یاساشكێنییه‌دا، نه‌یه‌ته‌ده‌نگ؟ خه‌ڵك بۆ ده‌نگ به نوێنه‌رانی ده‌دات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر چاودێری یاسایی و رێنماییه‌كانی نه‌كه‌ن؟
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌ینێت، له هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی سیاسی له‌بار هاتۆته ئاراوه، بۆ ده‌ربازبونی تاوانباران به‌رامبه‌ر به ئازادی رۆژنامه‌نوسی، ده‌بێت خه‌باتی مه‌ده‌نیانه چڕبكرێته‌وه تا هیچ تاوانێك به‌بێ سزا تێنه‌په‌ڕێت.هیچ بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌م نییه جگه له داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین.
ماده‌ی 19 له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ، هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه به ئازادی بیر‌و رای خۆی ده‌ربڕێت.ئه‌م ماده‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌موو كه‌سێك به بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ بڕوای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وبڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ئازادی.میترۆ، پابه‌نبونی به داكۆكیكردن له‌م پره‌نسیپانه دوپات ده‌كاته‌وه.له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌رگریكردن له‌م مافه راده‌گه‌یه‌نێت.
میترۆ داواده‌كات، "پرۆژه یاسای مافی گه‌یشتن به زانیاری ده‌ربكرێت.ربه‌ربه‌ست دانان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كۆتایی پێبێت.تاونبارانی كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان وه‌ك تاوان ته‌ماشا بكرێت وبه‌بێ سزا تێنه‌په‌ڕێت."
میترۆ له‌رۆژانی ئاینده دا، وه‌ك هاوبه‌شێك به‌شدار ده‌بێت له پرۆژه‌ی (ده‌ربازبون له سزا) كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری (UNESCO ) ده‌ست به چالاكییه‌كانی ده‌كات.ئه‌م پرۆژه‌یه رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS ) به هاوكاری كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێبه‌جێی ده‌كات.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ره‌حمان غه‌ریب ـ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ - 07701523300
ئاوات عه‌لی ـ ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ – 07701435822
نیاز عه‌بدوڵا ـ ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ـ 07504617014
3 ی ئایاری 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
