روماڵكردنی خۆپیشاندان خه‌تی سور نییه ..لیوای شه‌ش رێگری له شه‌ش رۆژنامه‌نوس ده‌كه‌ن
سلێمانی، 8ی نیسانی2013: سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی رێگرییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات به‌رامبه‌ر به روماڵكردنی ناره‌زایه‌تییه‌كی هێزه‌كانیان له قه‌زای رانیه، رایده‌گه‌یه‌نێت روماڵكردنی خۆپیشاندان خه‌تی سور نیه‌و به‌یاسا ئه‌م مافه پارێزراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2013 به‌شێك له‌هێزه‌كانی لیوای شه‌شی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌دواكه‌وتنی موچه‌كه‌نیان له‌به‌رده‌م لیواكه‌یان كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای قه‌زاكه، كۆبونه‌وه‌و شه‌قامی گشتیان داخست.
كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لیوایه رێگریان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس كرد‌و هێرشكرایه سه‌ر وێنه‌گرو په‌یامنێرانیان.
بڕوا عه‌لی، په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، به میترۆی راگه‌یاند ئه‌و هێزه كه كامێراكانیان بینی ئیتر هاتن به‌ره‌و رومان و وتیان وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه.بڕوا وتی "هێرشیانكرده سه‌ر تیمه‌كه‌مان و لۆگۆكه‌یان لێسه‌ندین پاش 10 خوله‌ك گه‌ڕاندیانه‌وه" جه‌ختیكرده‌وه"به زۆره ملێ ده‌یانویست كامێراكه‌مان به‌رن ئێمه نه‌ماندانێ."
به‌رزان ئازاد، وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه به میترۆی وت" عه‌قیدێك مایكه‌كه‌ی لێسه‌ندم به توندی ملیان راكێشام كامێراكه‌م نه‌دانێ."
دانا ره‌زگه‌یی په‌یامنێری هاوڵاتی وتی"پێیان وتین بگه‌ڕێنه‌وه وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه"
ئامانج ئیسماعیل په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن به میترۆی وت" پێشیلكاری مافی مرۆڤ هه‌بوو ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆیه رێگریان لێكردین وفشاریان بۆ هێناین رومال نه‌كه‌ین."
حه‌كیم ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به میترۆی وت"په‌لاماردراین كامێراكه‌مان لێسه‌نن به‌ڵام خۆپیشانده‌ران نه‌یانهێشت."
زیاد عبدالرحمن وێنه‌گری كه‌ناڵی په‌یام وتی" فشاریان بۆ ده‌هێناین و ڕیان نه‌ده‌دایه كامێراكه‌مان وێنه بگرێت."
سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی ئه‌م رێگرییه‌كانی لیوایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و رایده‌گه‌نێت مافی رووماڵكردنی ڕووداو و خۆپیشاندانه‌كان به یاسا پارێزراوه‌و مافی رۆژنامه‌نوسانه.
سه‌نته‌ری میترۆ پشتیوانی له‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌كات له گرتنه‌به‌ری رێگای دادگا و تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانی پێشێلكارییه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان.ساڵی 2009 دامه‌زراوه، نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه، ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO ) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
(كۆتایی)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
