له پێنج مانگی ڕابردوودا، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر 1921 تۆمه‌تباریان قۆڵبه‌ست كردووه و ڕاده‌ستی بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان كردوون. هه‌روه‌ها 1360 كه‌سیش به تاوانی شه‌ڕی ئاسایی، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ڕائید سه‌ران له‌تیف نه‌جم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن 1921 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ڕاده‌ستی بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان كردوون كه به تاوانی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه به تاوانی شه‌ڕی ئاسایی، 1360 كه‌س قۆڵبه‌ست كراون و چه‌ندین كه‌سیش كه شه‌وانه به سه‌رخۆشی ته‌قه‌یان كردووه، له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر كراون، ئه‌مه بێجگه له ده‌ستگیركردنی 146 كه‌سی سه‌رخۆش كه كێشه‌یان دروست كردووه و خه‌ڵكیان جاڕس كردووه.
سه‌ران له‌تیف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر له‌و پێنج مانگه‌دا، 88 كه‌سیان به گومانی دزیكردن ده‌ستگیر كردووه و چه‌ندین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌شیان به هاوكاریی به‌رگریی شارستانی، كۆنتڕۆڵ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، وێڕای ئاماژه‌دان به قۆڵبه‌ستكردنی چه‌ندین كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و حه‌بخواردن، ڕوونی ده‌كاته‌وه كه له‌و پێنج مانگه‌دا 50 ئۆتۆمبێلی سه‌رپێچیكاریش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ڕائید سه‌ران ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان له‌و ماوه‌یه‌دا 86 كه‌سی گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه و 54 نه‌خۆشیشیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 42 ئافره‌ت و كچ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌یان هه‌بووه و گه‌یه‌نراونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان. هه‌روه‌ها 7 منداڵیش دۆزراونه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه. "
گوتیشی: "وه‌ك پۆلیسی فریاكه‌وتن، داوامان له هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه له كاتی ڕوودان و كۆنتڕۆڵكردنی كێشه‌دا زیاتر هه‌ماهه‌نگیمان بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن، داوا له شوفێرانیش ده‌كه‌ین هاوكارمان بن به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه ئۆتۆمبێلی تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆیانن. "
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری
07504302755
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
