بۆ ڕای گشتی ...(خالیدی خوله سور) كۆنه موسته‌شار و ئه‌ندامی مه‌جلیسی ته‌نفیزی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان له سه‌ره‌ده‌می به‌عس
به‌داخه‌وه به‌هۆی نا پڕۆفیشناڵی به‌شێك له راگه‌یاندنه كوردییه‌كان، له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی (خالیدی خوله سور) كۆنه موسته‌شار و ئه‌ندامی مه‌جلیسی ته‌نفیزی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان له سه‌ره‌ده‌می به‌عس، جارێكی تر هه‌ست و سۆزی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال برینداركرا، به‌وه‌ی له كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌وه و به تایبه‌تیش ته‌له‌فزیۆنی (NRT ) ، (خالیدی خوله سوور) ، به خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوبانگ و خاوه‌نی فه‌وجی به‌رگری نیشتمانی ناویهێنراوه، بێ ئاماژه‌دان به خاوه‌ندارێتی حیزبی به‌عس بۆ ئه‌و فه‌وجانه، (كه ناوی "ڕفواج دفاع الوگنی" لێنابوو) و رابردووی كۆنه موسته‌شاری ناوبراو و رۆڵی به‌رچاوی له پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ له‌و راگه‌یاندانه ئاماژه‌یان به‌ناوی (خاڵیدی خوله سوور) نه‌داوه، وه‌ك یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ناوی له لیستی داواكراوانی كه‌یسی ئه‌نفال، له‌لایه‌ن دادگای باڵا تاوانه‌كانی عێراق هاتووه، به‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌كانی ئه‌نفالی كردووه، كه‌چی ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ستی دادگا بكات.
ده‌بوایه كۆنه سه‌رۆك جاش (خالیدی خوله سور) ، له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفالدا، بدرێته دادگا و له دادگادا سزای ڕه‌وای خۆی له ئه‌گه‌ری تاوانباریدا وه‌رگرێت، هه‌ر وه‌كو ده‌بێ سه‌رۆك جاشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌و، له نموونه‌ی (قاسم ئاغا، عه‌باس ئاغا، مامه‌ند قه‌شقه) و هه‌موو ئه‌وانیتر بدرێنه دادگا.چونكه په‌نادانی ئه‌و سه‌رۆك جاشانه، كه به به‌شدارییان له تاوانی ئه‌نفال تۆمه‌تباركراون، رێگه‌گرتنه له پرۆسه‌ی دادوه‌ری و ئاشتبوونه‌وه، كه واده‌كات كه‌سوكاری قوربانیان بێكه‌س و بێ په‌نا خۆیان ببینن، ئه‌و كرده‌وه نه‌رێنیه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ هانی كه‌سوكاری قوربانیان بۆ كاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بدات.
ئێمه نازانین هۆكاری كوشتنی خالیدی خوله سور چییه، به‌ڵام ئێمه دژی كاری تیرۆركردن و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كین له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و دادوه‌ریدا، ئه‌و كرده‌وه‌یه ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه له پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیاندا، له‌لایه‌كی تر ئه‌نجامی هه‌ڵه و تاوانی به‌رگریكردنی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه له تاوانباران و وه‌لاوه‌نانی پرۆسه دادوه‌رییه‌كانه.
بۆیه ئێمه له رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ چاك، وێرای ده‌بڕینی سه‌رسوڕمانیمان له‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه، هاوكات داوایان لێده‌كه‌ین پۆزش بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بێننه‌وه.
رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ چاك
24/2/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
