به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی له لایه‌ن پزیشكانی چاو له كوردستان
هه‌روه‌ك خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن كه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی ئاڤاستین، 30 نه‌خۆشی شاری هه‌ولێر له نه‌خۆشانه‌ی رزگاری دووچاری كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو بوون پاش لێدانی ده‌رزییه‌كه.تا ئێستاش لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها دادگا له لێكۆڵینه‌وه‌دان تاكو هۆكاری روون و ئاشكرای ئه‌و رووداوه ناسروشتییه بزانن.
ئێستا ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی متمانه له لایه‌ن نه‌خۆشان و خه‌ڵكه‌وه دروست بووه سه‌باره‌ت به‌و ده‌رزییه و به‌كارهێنانی له كوردستان راگیراوه.
له كاتێكدا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌م ده‌رزییه به شێوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێت تاكو متمانه‌یه‌كی ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كواڵێتی ده‌رمانه‌كه.به‌ڵام ئێمه‌ی پزیشكانیش به هه‌مان شێوه‌ی نه‌خۆشه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌مان به ده‌رزی كوردستان له‌قیوه و ئێستا به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه هه‌ر ده‌رمانێك ده‌نووسین به‌ڵام له ناچاریدا.چونكه نامومكینه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌م وڵاته‌دا رابگیرێت.
به‌ڵام له رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت نه‌خۆشان و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌رزییه، ده‌رزی ئه‌ڤاستین، له هه‌موو وڵاتانی دونیا له پێشیانه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا و روسیا به‌كاردێت كه پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانی چاون و تاكو ئێستاش به‌كار هێنانی به‌رده‌وامه.له كوردستانیش ئه‌م ده‌رزییه له ساڵی 2008 ه‌وه به‌كارهاتووه و هه‌زاران نه‌خۆش سوودیان لێ بینیوه.
ئێمه له كاتێكدا هاوخه‌می نه‌خۆشان و كه‌سوكاریانین، له هه‌مان كاتدا هاوخه‌می ئه‌و نه‌خۆشانه‌شین كه له حاڵی حازردا پێویستیان به‌و ده‌رزییه هه‌یه و به هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه لێی بێبه‌ش بوونه: هه‌ندێكیان ناچارن سه‌فه‌ری ده‌ره‌ه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن ته‌نها بۆ لێدانی ئه‌و ده‌رزییه و هه‌ندێكیشیان كه ناتوانن سه‌فه‌ر بكه‌ن یان متمانه‌یان نه‌ماوه و دوودڵن، چاوه‌كانیان دووچاری گرفت ده‌بێته‌وه به هۆی بێبه‌ش بوون له‌و ده‌رزییه.
به‌كارهێنانی ئاڤاستین له چاودا كارێكی پزیشكی و زانستی و یاساییه و به سه‌دان هه‌زار نه‌خۆش له سه‌رانسه‌ری جیهان به هۆی ئه‌و ده‌رزییه‌وه چاویان له كه‌مبینایی یان ته‌نانه‌ت كوێر بوون پارێزراوه.
به‌كارهێنانی ئاڤاستین له چاودا كارێكی پزیشكی و یاساییه و هیچ گرفتێكی له‌وباره‌وه نییه.دره‌نگ یان زوو ده‌بێت به‌كارهێنانی بۆ چاو له كوردستان دووباره ده‌ست پێ بكاته‌وه.
بۆیه هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ شێواندنی ئه‌و راستییه‌ی كه ئاڤاستین له چاودا به‌كاردێت و گومان دروست كردن له‌و باره‌وه ته‌نها لێڵ كردنی گۆمه‌كه‌یه.نه‌خۆشان و خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر به لاڕێدا بردنێكی بابه‌ته‌كه به‌م ئاقاره‌دا رێڕه‌وی راست و دروستی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌شێوێنێت و به گومانی ئێمه‌ی پزیشكان ته‌نها بۆ نه‌جاتدانی تاوانبارانی ئه‌سڵی یه له‌سه‌ر حیسابی پزیشكان كه ته‌نها كاری مرۆیی و زانستی خۆیان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و پزیشكانه‌ی كه نه‌خۆشه‌كانیان تووشی ئه‌م رووداوه بوون، ته‌نها بڕیارێكی زانستی و ئه‌خلاقییان داوه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزییه وه‌ك هه‌ر پزیشكێكی دیكه‌ی پسپۆڕی چاو له سه‌رانسه‌ری جیهان و كوردستان.
هاوپێچ:
* ئیمزای پزیشكانی چاوی كوردستان
* نووسراوی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی چاوی عیڕاق سه‌باره‌ت به بێوه‌یی و یاسایی بوونی به‌كارهێنانی ئاڤاستین بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
