سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئه‌وروپا
شانۆ، زانست و تێئاترالیتێت
نوێ بوونەوە، نوێ کردنەوە لە شانۆدا، هەر دەم بابەتی ململانێ و دانووستاندن بووە.شانۆی نوێی ئەمڕۆی جیهان و شانۆ لە کوردستان، لە کوێ یەکتر دەگرنەوە؟ زانست، فەلسەفە چەندە لە شانۆی کوردستان، ڕەنگدەدەنەوە؟ کۆنفرانسی سێهەمی شانۆکارانی کورد، دانووستاندن لەم بوارانەدا دەکاتە بابەتی سەرەکی بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ.
له رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه رێکخستنی سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد، له رۆژانی ٥ و٦ی ئۆکتۆبر٢٠١٣ [١٣و١٤ ی ڕەزبەری٢٧١٣] له شاری مونیخ/کۆڵن راده‌گه‌ێنیین.
ئه‌م کۆنفرانسه وه‌ک کۆنفرانسی ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، له سه‌ر ئه‌رکی شانۆکارانی کورد و بەڕێوەبەری کۆنفرانس ئامادە ده‌کرێ.ده‌رگای کۆنفرانس بۆ به‌شداریکردنی هه‌رکه‌سێک لە ناوخۆی وڵات و دەرەوە ئاواڵه‌یه.
ئامانجی کۆنفرانس
J گفتوگۆ کردن و وردبوونەوە لە بەیس و بنەوانی شانۆ و شانۆی سەردەم
J دانووستاندن بۆ تێگەیشتن لە پێگەی شانۆ لە ئێستا و دواڕۆژی کوردستان
J گفتوگۆ لە سەر گەڵاڵەکردنی پرۆژەی ناوەندی "زانست و شانۆ"
1- بابه‌ته‌کانی گشتی بۆ سمینار
L فەلسەفە- شانۆ
١- [ڕەنگدانەوەی فەلسەفە لە شانۆی نوێێ ئەمڕۆدا]
٢- [ ئایا شانۆی کورد، بنەمای فەلسەفی هەبووە و هەیە؟]
L تێئاترالێتێت(ئوستوورە، ئایین، نمایش) و کورد
L تێگەیشتنی نوێی ئەستێتیکا لە شانۆدا و ڕەنگدانەوەی لە فەرهەنگ و شارستانیەتی کورددا.
L شانۆ لە ڕوانگەی زانستە نوێیەکانەوە [ نویرۆلۆگی، دەروونناسی، تراپی، پێداگۆگی، سۆسیۆلۆگی]
L (کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری )
2- پلۆنۆمی تایبه‌ت بۆ لێدوان و گفتوگۆ لە سەر
J ئامانجی کۆنفرانس
J هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی سێهەم
J (کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری هەر کەس و هەموو کەسێک لە کوردستان و دەرەوە)
تێبینی: بابه‌ته‌کان ده‌بێ هه‌تا ٢٠/٠٨/٢٠١٣ (٢٩ گەلاوێژی ٢٧١٣) بگاته لێژنه‌ی کۆنفرانس!
3- ورکشاپ
تەکنیک و مێتۆدەکانی شانۆپێداگۆگی
(کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری ورکشاپی تر)
گرنگ: تەنیا لە ڕێگای ناونووسکردنی پێشوەخت دەکرێ به‌شداری کۆنفرانس(سمینار، پلۆنۆم، ورکشاپ) بکرێ.دوا مۆڵەتی ناونووسیکردن ٢٨/٠٥/ ٢٠١٣(٧ی جۆزەردان ٢٧١٣)! پاش پڕبوونەوەی لیستی خوازیاران، ئیمکانی بەشداریکردن نامێنێ.
تکایه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ئاده‌ره‌سانەوە بکه‌ن:
Tel.: 0049-221-16 87 88 37 E-Mail:
0049-89-43 53 99 35
13/04/2013(24ی خاکەلێوە٢٧١٣)
Veranstalter: Cologne Lernhaus, Colognelife,Theater Kocer e.V.Rojin Kulturschule e.V.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
