بەباننامە ...لە پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوان رۆژنامەنوسێک دەستبەسەر دەکرێت
سلیێمانی، 2ی شوباتی 2013
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرکردنی پەیامنێری کەناڵی سپێدە دەکات لەناو پرۆژەی تالوەرەکانی قەیوان.رایدەگەینێت، کرداری دەسبەسەرکردنی رۆژنامەس بە رۆژی روناک و بەبەرچاوی خەڵکەوەو بێباکی لەیاسا، رەوشتی کەسانێکن لەسەرو یاساو حکومەتەوە.
پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەکاتی کەوتنە خوارەی مەسعەدی پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوان، کە تاوەرێکی بەرزی هەڵگرتوە، بۆ سەر شەقامی سەرەکیو قەربالغی شاری سلێمانی زەرەر گەیاندنی بە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل و وەستاندنی هاتوچۆوی شاڕێی سالم، لەکاتی وێنەگرتنی ئەم دیمەنە ترسناکە لەلایەن پەیامنێری سپێدەوە، کۆمەڵێک کەس بە بەرگی مەدەنییەوە بە زۆر کامێراکەی لێدەستێنن و پاشان دەستبەسەری دەکەن.
بڕوا عەلی، بە میترۆی راگەیاند، من نزیکبوم لە روداوەکە کە مەسعدەکەیان کەوتە خوارەوە زەرەری بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاندو کەشێکی ترسناکی دروستکرد منیش وێنەم گرت.
وتی" چەند کەسێک پەلاماریاندام داوای کامێراکەیان لێکردم نەمدانێ بە زۆرە ملێ بردمیانە ناو پرۆژەکە دەرگای گەراجەکەیان لێداخستم" جەختیکردەوە " بردمیانە ناو کابینیەک دەرگایان لێداخستم نزیکەی سەعاتێک "
هەرجەندە بڕوا باجی رۆژنامەنوسی پیشانداون و لەکاتانەشدا باوک مامی لەگەڵیدابون و داوایانکردووە دەسبەرداری بن، بەڵام ئەوان سوربون لەسەر داواکەیان.وتی" کامێرکەیان
برد و میمۆرییەکەیان سڕیەوە" وتیشی" پیم وتن داوای یاسیتان لەسەر تۆمار ئەکەم بە پێکەنینەوە وتیان تا مەحکەمە دانەخراوە بڕو فریا بکەوە "
عەباس رەسول (مامی بڕوا) کە کاری یاریدەدەری دادوەرییە لە قەزای رانیەو لەناو روداوەکە دابووە باسیلەوەکرد، مەسعدی پرۆژەکە "وەک ساروخ کەوت تۆتە بەناوەراستی جادەکە، لەو کاتەدا بروا کامێرای دەرهێناوەو دەستیکردوە بە وێنگرتن. "
عەباس وتی" کۆمەڵێک بن باڵیان گرت و بردیان بۆ ناو پرۆژەکە کە هۆکارەکەم پرسی وتیان ئەمە حورمەتی ماڵە بۆ وێنەی دەگرنو حومەمەتی ماڵ دەشکێنن" وتیشی" بڕوایان کردە ناو کابینەیەک و دەرگایان لێداخست بەداوای من باوکی کە پێکەوە بوین رادەستیانکردینەوە "
لەبەرامبەردا کۆمپانیای قەیوان کە خاوەنی پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوانە، نیگەرانی لەو روداوە دەربڕی، رایگەیاند" تەنها کۆمپانیای سانەوی لەوێبون نەک خاوەن پرۆژەکە " .
پێشڕەو ئەحمەد بە میترۆی راگەیاند لەوکاتەدا نە بەرپرسی کۆمپانیای قەیوان و نە کۆمپانیا مۆر لەوێ نەبون وتی" ئەو پەڕی نیگەرانی دەردەبڕین و لیژنە پێکدەهێنین و بەدواداچون بۆ روداوەکە دەکەین "
سەنتەری میترۆ جەختدەکاتەوە، ئەو رۆژنامەنوسە کارێکی نا یاسای نەکردەوە، ئەگەر کارێکی "نایاسای"یش بکات، کاربەدەستانی ئەو پرۆژەیە مافی ئەوەیان نییە ئەو رۆژنامەنوسە دەستبەربکەن و کامێراکەی لێ وەربگرن.ئەوە یاسا شکێنییەکی ئاشکرایەو نابێت داواکاری گشتی لێی بێدەنگ بێت.پرسیاریشدەکەین" ئەو حەسانەیە چییە ئەم کۆمپاناییە پێیدراوە تا سوکایەتی بە رۆژنامەنوس بکات و باکی لەدادگا نەبێت و سوکایەتی بەیاسا بکات؟ "
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی دەسبەسەرکردنی پەیامنێری کەناڵی سپێدە، بروا عەلی لەناو پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوان دەکات .رایدەگەینێت "کرداری دەسبەسەرکردنی رۆژنامەسێک لەناو پرۆژەیەک لەناو جەرگەی شاری سلێمانی، بە رۆژی روناک و بەبەرچاوی خەڵکەوە پاشان گاڵتەکردن بە دادگا، کرداری کەسانی شەقاوەو رێگڕە، نەک کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی. "
پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوان یەکێکە لە پرۆژەکانی وەربەهێنان لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2008 دەستکراوە بەکارکردن تیایدا، کۆمپانیای قەیوان خاوەنی پرۆژەکەیە. و بە بریارو ئاسنکاری حکومەت، سانەوی فریشتەی کچان، خرایە سەر زەوی پرۆژەکە.ئەم بڕیارەی حکومەت لەکاتی خۆیدا ناڕەزایی زۆری خەڵکی سلێمانی، لێکەوتەوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان.ساڵی 2009 دامەزراوە، نوسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە، ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
(کۆتایی )
Rahman Gharib
Metro Center Coordinator
Iraqi Kurdistan
Cell Phone: +964 770 152 3300
Email:
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
